Erbil 1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 01:40

سـێ پەیامی هاوخەمی لە بــارەگای بــارزانییەوە

کوردستان TV
100%

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو حه‌مه‌سور حاجی ره‌سوڵ مه‌منداوی ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو حه‌مه‌سور حاجی ره‌سوڵ مه‌منداوی

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌ری به‌وه‌فا و دڵسۆزی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان(حه‌مه‌سور حاجی ره‌سوڵ مه‌منداوی)مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و كوردپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای دلۆڤان داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

22ـی11ـی2020

..........................

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده‌ی بابه‌كر حه‌مه‌سور حه‌سه‌ن بێشیرێ ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو بابه‌كر حه‌مه‌سور حه‌سه‌ن بێشیرێ

به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچیدوایی پێشمه‌رگه‌ی گوڵان و كه‌سایه‌تی دیاری قه‌ڵادزێ(بابه‌كر حه‌مه‌سور حه‌سه‌ن بێشیرێ)مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌كتان ده‌زانین.

له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، ئۆقره‌یی و ئارامی به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

22ـی11ـی2020

..........................

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی مامۆستا مه‌لا سدیق بانیبی ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی مامۆستا مه‌لا سدیق بانیبی

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول و كه‌سایه‌تی دیاری گه‌رمیان(مامۆستا مه‌لا سدیق بانیبی)مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

22ـی11ـی2020

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.