ھەڤاڵانی بەڕێز ھەنگاو عەبدوڵڵا خان و محەمەد عەبدوڵڵا خان
خەمباربووین بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو (فاتیمە عەبدوڵڵا رەسوڵ).
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و بنەماڵە کوردپەروەرەکەتان و کەسوکار و دۆست و ئاشنایانتان دەکەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی دایکی کۆچکردوویشتان بە بەھەشتی بەرین شادبکات.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.