به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی مەلا عەبدوڵڵا رەسوڵ پشدەری
به‌داخ و پەژارەیەکی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی کەسایەتی و تێکۆشەری دیاری دەڤەری پشدەر و کادیر و پێشمه‌رگه‌ی ھەردوو شۆڕشی مەزنی ئه‌یلوول و گوڵان و، ھەڵگری میدالیای بارزانی نەمر، خوالێخۆشبوو (مەلا عەبدوڵڵا رەسوڵ) ئەندامی دەزگای باڵای ئەیلول_مان پێگه‌یشت. بەم بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ی بنەماڵە تێکۆشەر و کوردپەروەرەکەتان و ته‌واوی خزم و كه‌سوكار و ھەڤاڵ و ھاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.
له‌خودای گەورە داواكارین دواکۆستی بنەماڵەکەتان بێت و سەبووری و ئارامی ھەموولایەک ببەخشێت و، گیانی ھەڤاڵی کۆچکردوویش به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.