Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 07:42

له‌ دهۆک دوو پڕۆژەی تازە که‌وتنه‌ بواری جێبه‌جێکردن

کوردستان TV
#8
100%

بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی دھۆک رایگه‌یاند: دوو پڕۆژەی تازە فەرمانیان بۆ دەرچووە و دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت.

خەدیجە محەمەد، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی دھۆک، رایده‌گه‌یه‌نێـت: کۆمەڵێک پرۆژەی ڕێگاوبان لە سنووری پارێزگای دھۆک لە واری جێبەجێکردندان و دوو پڕۆژەش تازە فەرمانیان بۆ دەرچووە و دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت و ئەوانەی دەستیان پێ کراوە بریتین لە ڕێگای باعدرێ و ڕێگای سێمێل باتیل و ڕێگای ئیبراھیم خەلیل بۆ دێرەبوون، ئەو سێ پڕۆژەیە حه‌فتا ملیار دیناریان بۆ تەرخان کراوە و کاری باشیان تێدا کراوە و دوو پڕۆژەیان ئەمساڵ تەواو دەبن و تەنھا ڕێگای ئیبراھیم خەلیل دەمێنێت.
 
خەدیجە محەمەد گوتیشی: دوو پڕۆژەی دیکە ئێستا ڕەزامەندییان لەسەر دراوە بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێن، ئەوانیش ئۆڤەرپاسی زاخۆ و ئەوەی دیکەش نۆژەنکردنەوەی ڕێگای زاخۆ بۆ ئیبراھیم خەلیلە.

گوتیشی: ئەو دوو پڕۆژەیە بەم نزیکانە دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت، یەکێکیان ھەشت ملیار دیناری بۆ تەرخان کراوە و ئەوەی دیکەش چوار ملیار دینار. 

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.