Erbil 3°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 22:41

سێ بروسکەی سـەرەخۆشیی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
100%

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی ئه‌كره‌م میرزا به‌گ ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو موقه‌ده‌م ئه‌كره‌م میرزا به‌گ

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی گوڵان(ئه‌كره‌م میرزا به‌گ)ـی برازای خوالێخۆشبوو(میر ته‌حسین به‌گ)مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ پایه‌دار و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و خوشك و برایانی ئێزدی ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای دلۆڤان داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو ئه‌كره‌م میرزا به‌گ به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

باره‌گای بارزانی

8ـی11ـی2020

...........................

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا كه‌ریم قشلاخی ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا كه‌ریم قشلاخی

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆستای ئاینی و كه‌سایه‌تی دیاری كۆمه‌ڵایه‌تی شارباژێر(مامۆستا مه‌لا كه‌ریم قشلاخی)مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، ئارامی و دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

8ـی11ـی2020

..........................

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو حاجی حه‌مه‌ده‌مین عه‌لی حه‌مه‌د ده‌كات

به‌ناوی په‌روه‌ردگاری مه‌زن و به‌خشنده‌

به‌ڕێزان، له‌خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو حاجی حه‌مه‌ده‌مین عه‌لی حه‌مه‌د

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان و كه‌سایه‌تی دیاری ده‌ڤه‌ری خۆشناوه‌تی(حاجی حه‌مه‌ده‌مین عه‌لی حه‌مه‌د)مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارمیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی

8ـی11ـی2020

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.