Erbil 30°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 18:19

تەندروستی عێراق: به‌ هه‌زاران تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونه‌وه‌

کوردستان TV
100%

تەندروستی عێراق رایگه‌یاند: 3565 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 3060 كەسیش چاكبوونەتەوە و 69 حاڵەتی مردنیش هەبووە.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی  2020/11/6 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 69 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا له‌سه‌رانسه‌ری وڵات گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 3565 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا تۆماركراون.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ له‌ماوه‌ی شه‌ووڕۆژی رابردوودا‌ 3060 تووشبووی دیكه‌ كۆرۆنا له‌ عێراق چاكبوونه‌ته‌وه‌.

395 تووشبووی كۆرۆنا له‌ عێراق له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاشكراشیكردووه‌ كۆی گشتی مردووان به‌ كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته‌ 11244 كه‌س و كۆی گشتی تووشبووان بۆ 493139 تووشبوو به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

 

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.