Erbil 5°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 19:50

چەند بروسکەیەکی سەرەخۆشیی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
100%

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو سه‌عدوڵڵا په‌رۆش ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو سه‌عدوڵڵا په‌رۆش،
به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی نووسه‌ر و شاعیری دیار(سه‌عدوڵڵا په‌رۆش)مان پێگه‌یشت.

سه‌عدوڵڵا په‌رۆش له‌ كایه‌ی رۆشنبیریدا خزمه‌تێكی به‌رچاوی به‌ نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه‌ و سه‌رده‌مانێك له‌ رادیۆی ده‌نگی كوردستان رۆڵی له‌ گه‌یاندنی په‌یام و چالاكی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌بووه‌، كۆچی دوایی ئه‌م شاعیره‌ كه‌لێنێكی دیكه‌یه‌ له‌ شیعر و ئه‌ده‌بیاتی گه‌لی كوردستان.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌یان و ته‌واوی خزم و رۆشنبیران و شاعیرانی كوردستان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ یه‌زدانی مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو سه‌عدوڵڵا په‌رۆش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ئێوه‌ و كه‌سوكار و رۆشنبیرانی كوردستان به‌تایبه‌تی شاری هه‌ولێر ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
31ـی10ـی2020

 

 

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو عه‌بدوڵڵای عایشه‌ گوڵێ ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو عه‌بدوڵڵای عایشه‌ گوڵێ
به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول(عه‌بدوڵڵا سه‌عید ره‌واندوزی) ناسراو به‌(عه‌بدوڵڵای عایشه‌ گوڵێ)مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
31ـی10ـی2020

 

 

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ جه‌مال كونجرینی ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، جه‌مال كونجرینی
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی هاوژینی به‌ڕێزتان خاتوو(زه‌كیه‌)مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و ته‌واوی خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی هاوژینی خوالێخۆشبووتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ به‌ڕێزتان و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
31ـی10ـی2020

 

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ حمه‌سور مه‌مه‌ند ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، حمه‌سور مه‌مه‌ند
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی هاوژینی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و ته‌واوی خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبووی هاوژینتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ به‌ڕێزتان و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
31ـی10ـی2020

 

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو ستار حمه‌تاهیر ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو ستار حمه‌تاهیر
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری پشده‌ر و رانیه‌(ستار حمه‌تاهیر)مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌متانین.

له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو ستار حمه‌تاهیر به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
31ـی10ـی2020

 

 

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.