كه‌مال كلیچدار ئۆغلۆ، سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری توركیا هێرشی كرده سه‌ر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و به‌مه تۆمه‌تباری كرد كه كێشه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا بۆ داپۆشینی قه‌یرانی نێوخۆیی توركیا ده‌قۆزێته‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی زه‌مانی توركی كه‌مال كلیچدار ئۆغلۆ ده‌ڵێت: ئه‌ردۆغان ئه‌مه‌ی له فه‌ره‌نسا روویدا بۆ داپۆشینی قه‌یرانه‌كان و داڕووخانی لیره ده‌قۆزیته‌وه.
هه‌روه‌ها كلیچدار ئۆغلۆ به ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت: بایكۆتی كاڵا فه‌ره‌نسییه‌كان ده‌كه‌ن؟ باشه، ئه‌گه‌ر بوێری ئه‌وه‌ت تێدا هه‌یه ،جانتای هیرمس-ی تایبه‌ت به هاوژینه‌كه‌ت بسووتێنه و كارگه‌ی رینۆ له توركیا دابخه.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی توركیا ده‌شڵێت: تۆ ته‌نها لێدوان ده‌ده‌یت و كردارت نییه ، ململانێكان سوودمان پێ ناگه‌ێنێ ، جیهان ده‌ست به‌ردارمان ده‌بێت و ته‌نیا ده‌مێنینه‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.