بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو(كاكە مەم بۆتانی)سەرۆكی یەكێتی نووسەرانی كورد
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ئەدیب و نووسەر(كاكەمەم بۆتانی)مان بیست، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەسوكار و بنەماڵەكەتان و ھاوڕێ و ھاوکارانی جوالێخۆشبوو دەكەین و، ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.
خوالێخۆشبوو(كاكەمەم بۆتانی)كەسایەتیەكی رۆشنبیریی دیار و ئەدیبێكی شارەزا بوو، خاوەنی چەندین بەرهەمی ئەدەبی و رۆشنبیریی بوو و، جێدەستی لە بواری ئەدەبیی و رۆشنبیریی دا دیار و بەرچاوە، ئومێدەوارین هاوسۆزیی و هاوخەمیی نووسەران و رۆشنبیران ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری ئێوە و هەموو لایەك.
جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمات دووپات دەكەینەوە و لەخودای گەورە داواكارین سەبووری بەهەموو لایەك ببەخشێت وگیانی كۆچكردوویش بەبەهەشتی بەرین شاد بكات..
اناللە وانا الیە راجعون
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٥ـی١٠ـی٢٠٢٠
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.