Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 03:43

بەمنزیکانە 15 هەزار کارتی دیکەش تاپۆ دەکرێن

تاپۆ
کوردستان TV
#8
100%

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر تاپۆکردنی 15 هەزار کارتی دیکەی ڕادەگەیەنێت، ئێستا 15 هەزار كارتی دیكە لە سنووری پیرزین-كەرك2، گردەڕشە ئەسعەد، كەرتی بیریات تاپۆ دەكرێن و مامەڵەكانیان رەوانەی تێبینەرایەتیی تۆمارگەی خانووبەرەی عەنكاوە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی تۆمارگەی خانووبەرەی هەولێر كراون، بۆ ئەوەی بە خێرایی رێكارە یاساییەكانی تاپۆكردنیان ئەنجام بدرێت.بە سوپاسەوە فەرمانگەكانی تۆماركردنی خانووبەرە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماركردنی خانووبەرە زۆر بە جیدی كار دەكەن بۆ ئاسانكاری و تاپۆكردنی كارتەكان.

 

سیامه‌ند كه‌ریم، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر به‌ كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: لەو پازدە هەزار كارتەی بەمنزیکانە تاپۆ دەكرێن، (5000) هەزاریان دەكەونە سنووری پیرزین-كەرك2 و تەواوی رێكارەكانیان لەلایەن شارەوانیی هەولێرەوە تەواو كراوە و رەوانەی تێبینەرایەتیی تۆمارگەی خانووبەرەی عەنكاوە كراون و بەمزووانە تاپۆكانیان تەواو دەكرێت.

 

سه‌باره‌ت به‌ ڕێژه‌ی تاپۆكردنی شوێنه‌كان گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر راشیگه‌یاند: (6000) هەزار كارتی دیكەش لە سنووری گردەڕەشە ئەسعەد (بەشێك لە باغمرە شەهاب)  لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە مامەڵەكانیان تەواو كراون و رەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارگەی خانووبەرەی هەولێر2 كراون، بۆ ئەوەی بەخێرایی كاری جیاكردنەوەیان بۆ بكرێت بە مەبەستی تاپۆكردنیان. هاوكات لە سنووری كەرتی بیریات نزیكەی (4000) هەزار كارت بە مەبەستی تاپۆكردنیان مامەڵەكانیان لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر تەواو كراون و ئێستا لە بەڕێوەبەرایەتیی تۆمارگەی خانووبەرەی هەولێر1 كاریان لەسەر دەكرێت، بۆ ئەوەی بە خێرایی مامەڵەی تاپۆكردنیان تەواو بكرێت و تاپۆكان بدرێنەوە هاووڵاتییان.

 

جێگەی ئاماژەیە ماوەیەك پێش ئێستا 6000 هەزار كارتی دیكەش لە سنووری كەرتی باغمرە شەهاب تاپۆكران، هەروەها سوپاسی فەرمانگەكانی تۆماری خانووبەرەی هەولێر دەكەین كە زۆر هاوكارمان لەو بابەتە، گوتیشی: پرۆسەی تاپۆكردنی كارتەكان لە رێگەی لیژنەیەكەوە بەردەوامی دەبێت و هەموو ئەو كارتانەی تر تاپۆ دەكرێن، كە تاوەكو ئێستا تاپۆ نەكراون، واتە پرۆسەی تاپۆكردنی كارتەكان بەردەوامی دەبێت.

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.