Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 16:52

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده‌ی هونەرمەند جەمال بەختیار ده‌کات

کوردستان TV
100%


   بەڕێزان/ خانەوادەی هونەرمەندی ناسراوی گەلەكەمان(جەمال بەختیار)

خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەی گەلەكەمان (جەمال بەختیار)،  بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەسوكاری خوالێخۆشبوو و بنەماڵەكەتان و سەرجەم ھونەرمەندان دەكەین و خۆمان بە هاوبەش وشەریكی خەمتان دەزانین.

خوالێخۆشبوو(جەمال بەختیار) هونەرمەندێكی دەستڕەنگین و ناوداری گەلەكەكان بوو،  هەروەها كەسایەتیەكی تێكۆشەر و نیشتیمانپەروەر بوو لە  زووەوە پەیوەندیی بە ریزەكانی پارتیمان دەكات و لە شۆڕشی مەزنی ئەیلول وەك پێشمەرگە رۆڵی خۆی دەبینێ.

جێدەست و كار و بەرهەمە ناوازەكانی ئەو هونەرمەندە هەمیشە دیار و بەرچاون، بۆیە لەدەستدانی مایەی زیانێكی زۆرە، هیواخوازین هاوخەمیی هونەرمەندان و دۆستانی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و لە خە م و خەفەتتان كەم بكاتەوە.

دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و جێگای خوالێخۆشبووش بەهەشتی بەرین بێت...

انا للە وانا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.