پزیشكێكی پسپۆڕی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای توشبونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.
د.سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبێت كرد، رایگه‌یاند: بە خەموو پەژارەیەکی زۆرەوە بەناوی خۆمان و وەزارەتی تەندروستی پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو (د. زهیر کریم حوێز) پزیشکی پسپۆڕ و بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری لە دیوانی وەزارەتمان دەکەین، کە بەداخەوە بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVD19 كۆچی دوایی کرد.
خوالێخۆشبوو خزمەتێکی زۆری بواری پسپۆڕی و پڕۆژەکانی دڵنیایی جۆری و بواری کارگێڕی کردووە، لە دیوانی وەزارەتی تەندوستی ڕۆڵی زانستی بەرچاوی هەبوو بۆ دڵنیایی جۆری لە بواری خزمەتگوزاریەکانی تەندوستی.
داواكارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بە خانەوادە و كەسوكار و دۆستانی ببەخشێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون . . .
د. سامان حسین بەرزنجی
وەزیری تەندروستی/ حکومەتی هەرێمی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.