Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 16:21

پارێزگاری سلێمانی: بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ شاره‌که‌ له‌ دۆخێکی مه‌ترسیدار دایه‌

کوردستان TV
100%

پارێزگاری سلێمانی و سه‌رۆكی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌ت به‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا رایگه‌یاند: بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاری سلێمانی له‌ دۆخێكی مه‌ترسیدار دایه‌.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی و سه‌رۆكی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌ت به‌ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ پارێزگای سلێمانی راگه‌یاند: بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ شاری سلێمانی له‌ دۆخێكی مه‌ترسیدار دایه‌ و ژماره‌ی گیان له‌ ده‌ستدان له‌و سنووره‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدایه‌.

دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر راشیگه‌یاند ئه‌گه‌ر هاووڵاتییان پابه‌ندی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان نه‌بن ئه‌وان له‌ دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا ئاماره‌كانی گیان له‌ ده‌ستدان زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه‌ و هه‌ر خانه‌واده‌یه‌ك ئازیزێكی له‌ ده‌ست ده‌دات.

پارێزگارى سلێمانى گوتیشى: ئەو ژمارانەى کە لەلایەن تەندروستى سلێمانییەوە بڵاودەکرێنەوە، راستەقینەن و هیچ کەسێک ناشاردرێتەوە.

سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له‌ وه‌رزی سارد و سه‌رما دكتۆر هه‌ڤال ئه‌بوبه‌ركر ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی ده‌بێت و پلانی تایبه‌تیان ده‌بێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.