Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 14:22

ســێ بـروسکەی سەرەخۆشیى لە بـارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
#7
100%

باره‌گای بارزانی له‌ سێ بروسكه‌دا سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو عەبدوللا حاجی ئەرەدنی و له‌ خانه‌واده‌ی رێبوار وه‌ستا حاجی كێله‌سپیه‌یی و له‌ خانه‌واده‌ی  حه‌مه‌ده‌ئه‌مین كوێخا ئه‌حمه‌د شیلانه‌یی ده‌كات.

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو عەبدوللا حاجی ئەرەدنی ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو عەبدوللا حاجی ئەرەدنی،
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان ( عەبدوللا حاجی ئەرەدنی ) ناسراو بە (عەبدوللا جخسی)ـمان پێگه‌یشت.

به‌م بۆنه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌تان و خزم و كه‌سوكار و هاوه‌ڵانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
5ـی10ـی2020

............................

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی رێبوار وه‌ستا حاجی كێله‌سپیه‌یی ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی رێبوار وه‌سا حاجی كێله‌سپیه‌یی
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی(رێبوار وه‌ستا حاجی كێله‌سپیه‌یی)مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
5ـی10ـی2020

.............................

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی  حه‌مه‌ده‌ئه‌مین كوێخا ئه‌حمه‌د شیلانه‌یی ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی  حه‌مه‌ده‌ئه‌مین كوێخا ئه‌حمه‌د شیلانه‌یی،
به‌ دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی موقه‌ده‌م(حه‌مه‌ده‌ئه‌مین كوێخا ئه‌حمه‌د شیلانه‌یی)مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای دلۆڤان داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
5ـی10ـی2020

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.