سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن ئاشكرایكرد رێز له توركیا ده‌گرن و ئاماده‌ن بۆ دیالۆگ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا.
ئیمانوێل ماكرۆن له‌رێگه‌ی په‌یامێكی ڤیدیۆییه‌وه به‌شداریی له ٧٥هه‌مین كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ماكرۆن به‌پێویستی زانی دیالۆگێكی كاریگه‌ر بهێنرێته ئاراوه به‌مه‌به‌ستی رێگرییكردن له سه‌رله‌نوێ رهخساندنهوهی رووبه‌ری پێكدادان له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ئه‌م بانگه‌وازه له لووتكه‌ی وڵاتانی باشووری ئه‌ورووپا كه ئه‌ندامن له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، كه له كۆرسیكا به‌ڕێوه‌چوو، كراوه و رایگه‌یاند: رێز له توركیا ده‌گرین و ئاماده‌ین بۆ دیالۆگ له‌گه‌ڵیدا. چاوه‌ڕوانین كه توركیا رێز له سه‌روه‌ریی ئه‌ورووپا و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگرێت و كرده‌وه‌كانی له هه‌ریه‌ك له لیبیا و سووریا روونبكاته‌وه. سووكایهتییكردنهكان كاریگه‌ر نیین. سه‌رجه‌م ئه‌و گوته و كرده‌وانه، جێگه‌یان له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاتان كه له‌سه‌ر بنه‌مای لێپرسراوێتیی بن، نابێته‌وه. ئێمه وه‌ك ئه‌ورووپاییه‌كان، ئاماده‌ین بۆ دیالۆگ.
ئیمانوێل ماكرۆن به‌پێویستیشی زانی رێز له گه‌مارۆی چه‌ك له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر لیبیا بگیرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.