نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، ئهمرۆ گەیشتە رۆژئاوای کوردستان و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کوردستان کۆبووەوە.
سەرچاوەیەك له كوردستانی سوریاوه بڵاویكردهوه، ئەمڕۆ جیمس جێڤری لەگەڵ ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) و حزبەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردی، كە گەورەترینیان پارتی یەكێتیی دیموكرات (پەیەدە)، كۆبوویهوه سهبارهت به رهوتی دانوستانانهكانی نێوان ههردوو پارتی كوردستانی سوریا.
سەرچاوەكە، ئەوەشی ئاشكرای كرد، گفتوگۆكان لە چوارچێوەی بابەتی ڕاگەیاندنی مەرجەعیەتی سیاسیی كورد و دانوستانەكانی نێوان هەردوولادا دەبێ، كە ئێستا بەڕێوەدەچن.
سەرچاوەكە ڕوونیشیكردەوە، بەرنامەی سەردانی جێڤری بۆ سووریا، بە پلەی یەكهم لە بارەی دانوستانەكانی كورد و حكوومهتی سووریا و بابەتی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەبێت، كە لەگەڵ رژێمی سووریادا ناكۆكن، بۆیە لە ماوەی سەردانەكەیدا، ناوبراو دیداری لەگەڵ هێزە ئۆپۆزسیۆنە سیاسییە عەرەبییەكانیش دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.