فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ناوه‌ندی ئه‌مریكا، راداری جۆری سێنتینێڵ و زرێپۆشی جۆری برادلی ره‌وانه‌ی باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا كرد.
له‌و باره‌یه‌وه، كۆلۆنێڵ بیل ئێربن، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ییه‌كه، رایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی پشتیوانیكردن له ئاسایشی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا، فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ناوه‌ندی ئه‌مریكا فه‌رمانی كرد به گرتنه‌به‌ری چه‌ند هه‌نگاوێك. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بۆ زیادكردنی ده‌وریه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی به‌سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا راداری سێنتینێڵ و بۆ پشتیوانیش له سه‌ربازانی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی ئارامی سووریا زرێپۆشی جه‌نگی برادلی ره‌وانه كران.
بیل ئێربن باسی له‌وه كرد كه ئه‌و هه‌نگاوانه به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وامیدان به هێزه‌كانی ئه‌مریكا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش گیراونه‌ته‌به‌ر و، به ئامانجی پاراستنی هێزی هاوپه‌یمانی گۆڕانكاریكراوه له باره‌ی پێگه‌كانی هێزه‌كه له ناوچه‌كه‌دا.
گوتیشی: پێشتریش وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئۆتۆمبێله‌كانی برادلی ره‌وانه‌ی سووریا كردووه. ئه‌مریكا به‌دوای پێكدادانه‌وه نییه له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێكدا له سووریا، به‌ڵام به‌پێی پێویست هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی ده‌پارێزێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و زرێپۆشانه‌ی ره‌وانه‌كراون، ئێربن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به هۆكاری ئه‌منیی نایه‌وێت وه‌ڵامی ئه‌وه بداته‌وه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن هاوپه‌یمانییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له لایه‌ن سه‌ربازانی ئه‌مریكاوه به‌كارده‌هێنرێن و، ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی له ناوچه‌كه‌دا سه‌ربه‌ستانه جووڵه بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.