Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 00:00

به‌ ڤیدیۆ..ئه‌مرۆ دوومین پیشانگای تایبه‌تی هونه‌رمه‌ند "هندرێن خۆشناو" کرایه‌وه‌

يه‌كه‌م جاره‌ له‌ كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌، پێشانگایه‌كی هونه‌ری به‌م شێوازه‌ كاركردنه‌ نوێیه‌ بكرێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆچوارشه‌مه‌ 16-9-2020كاتژمێر 4 ئێواره‌ دوومین پێشانگای تایبه‌تی شێوه‌كاری هونه‌رمه‌ند "هندرێن خۆشناو"  به‌ناونیشانی (كه‌سایه‌تییه‌ كوردییه‌كان له‌ پۆرترێتدا) له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت كرایه‌وه‌.

له‌ پیشانگایه‌كه‌دا 25 پۆرترێتی نووسه‌ران و رۆشنبیران و شاعیران و هونه‌رمه‌ندان، نمایش كران ،له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی هونه‌رمه‌ند هندرێن خۆشناو راگه‌یاند: ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاره‌ له‌ كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌، پێشانگایه‌كی هونه‌ری به‌م شێوازه‌ كاركردنه‌ نوێیه‌ بكرێته‌وه‌، كه‌ شێوازی پۆپ ئارتی ئه‌‌ندونیسیاییه‌،كاره‌كانیش له‌ ساڵانی 2013 ه‌وه‌ ئاماده‌ن بۆ نمایش و پێشانگا، دانه‌ دانه‌ له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوده‌كرانه‌وه‌،هه‌روه‌ها گووتی: به‌ڵام له‌به‌ر چه‌ندین هۆی مادی و بابه‌تی، وه‌كو شه‌ڕی داعش و كێشه‌ سیاسی و ئابوورییه‌كان و دوایین كێشه‌ په‌یدابوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا(كۆڤید19) دواخرا و نه‌كرا وه‌كو پێشانگایه‌كی ئاسایی نمایشیان بكه‌ین، دواجار ناچاربووین به‌م شێوازه‌ نوێیه‌ بیخه‌ینه‌ به‌ر دیدی ئێوه‌ی ئازیز، هیوادارین به‌ دڵی هه‌موو لایه‌ك بێت.

 

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.