حه‌یده‌ر عه‌بدولرحمان
شانۆی كوردی له‌هه‌ر سنوورێكی كورستان بێت هه‌ر موڵكی كورده ،
به‌ڵام ئاستی داهێنانی له شارێكه‌وه بۆ شارێك ، له‌شارۆچكه‌یه‌كه‌وه بۆ شارۆچكه‌یه‌كی تر،
توانستی شانۆكاره به‌تواناو داهێنه‌ره‌كانی، له‌گه‌ڵ شانۆكاره گه‌نده‌ڵ و مردووه‌كانی،
بینه‌ری هوشیاریی، له‌گه‌ڵ بینه‌ری ساده‌ی شارێكی تر ده‌گۆڕێت .
بۆیه ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌و توانا‌و بوێریه‌مان هه‌بێت، وه‌ك شانۆكار، دوور له‌نه‌خۆشیه ناوچه‌گه‌ریی و سیاسییه‌كانه‌وه بیر كه‌ینه‌وه،
ئه‌وه ده‌بێت شانازی به‌و بزاڤه نوێیه‌ی شانۆ بكه‌ین له‌شاری سلێمانی، كه له قۆناغێكی سه‌ختو دژواریی سیاسی، ته‌ندروستی، ئابووری، سایكۆلۆژی ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه،
بۆ ئه‌وه‌ی شانۆ به‌رله‌وه‌ی چاره‌سه‌ری زۆر له كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بكات كه ئه‌مڕۆ له كوردستاندا له‌بن نایه‌ن، چاره‌سه‌ری ده‌روونی بۆ ئه‌و حاڵه‌ته بێ ئومێدییه كوشنده‌یه بكات كه تاڵترین و ناكامترین حاڵه‌تی نامۆ بوونی كۆمه‌ڵگایه له‌مێژووی نوێ دا .
بۆیه ئامانجه مرۆییه‌كان و به‌ئه‌كتیف كردنی شانۆ وه‌ك چاره‌سه‌رو مقاوه‌مه‌ت له‌و سه‌رده‌مه‌دا، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ، كه شانۆ كاریگه‌رترین هێزه بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی مۆڕاڵی بینه‌ر و دوور خستنه‌وه‌ی له‌ئه‌تمۆسفیرێكی خنكێنه‌ر، به‌ره‌و كه‌شو هه‌وایه‌كی ئارام و سه‌قامگیر.
سوور بوونی شانۆكارانی سلێمانی له‌سه‌ر حزوری شانۆ له‌و ئان و ساته‌دا، به‌و رۆحه پڕ له سه‌ركێشیه، شانازییه‌ك بۆ شانۆ تۆمار ده‌كات، كه رۆژێ له رۆژان له‌ساته هه‌ره سه‌خت و دژواره‌كاندا، شانۆكارانی كورد ده‌سته‌پاچه و بێ ئیراده نه‌بوونه بۆ مقاوه‌مه‌ت كردن ، چونكه ده‌ست به‌ردان له‌شانۆ، مردنێكی تره چه‌شنی مردن به كۆرۆنا .
بۆیه شانۆگه‌ری ( هیچم نیه بیشارمه‌وه) له ده‌رهێنانی رێژه‌ن جه‌مال ، بۆ مێژوو ئه‌و شه‌خته‌به‌ندیه‌ی شكاند‌و له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی نمایشی دا، بینه‌رێكی زۆری راكێشایه هۆڵه‌كه .
ئه‌مه ئه‌وه ده‌رده‌خا، كه ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگا له‌شانۆ گه‌یشتبێ و ره‌گو ریشه‌یه‌كی رۆحی و فكری له گه‌ڵ شانۆدا هه‌بێت، ئه‌وه نه‌ك هه‌ر له هه‌موو زروفێكی تاڵ‌و شیرین دا شانۆ به زه‌روره ده‌زانێت ، و وه‌ك نان و ئاو پێویستی به شانۆ ده‌بێت، به‌ڵكو ئاماده‌یه سه‌ركێشی له‌وه‌ش گه‌وره‌تر بكات بۆ شانۆ ..
ئه‌و بینه‌ره ئه‌گه‌ر بینه‌رێكی هوشیار و زیندوو نه‌بێت ، ئاماده نیه بۆ بینینی نمایشێك روو به رووی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان بێته‌وه، بۆیه من سه‌رسامم به‌و بینه‌ره كه له هه‌موو حاڵه‌تێكا، ناتوانێت ده‌ست به‌رداری شانۆ بێت .
كه باس له مه‌ده‌نیه‌ت و پێشكه‌وتنی شانۆ ده‌كه‌ین ، نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێته‌وه كه بینه‌ر یه‌كێكه له‌توخمه سه‌ره‌كییه‌كانی پێشكه‌وتنی شانۆ، به‌لاًَم شانۆ خۆشی له‌پاڵ په‌روه‌رده‌و هوشیاریی كۆمه‌ڵایه‌تی، دروست كه‌ری بینه‌ری هوشیاره، ئه‌وه‌تا غیابی شانۆ و به‌رده‌وام نه‌بوونی هه‌رگیز نابێته هۆكار بۆ دروست بوونی بینه‌ری هوشیاریی شانۆیی.
ببینن چونكه شانۆ له‌شارێكی وه‌ك هه‌ولێر پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وام نیه، بۆیه هه‌رگیز نابێته فاكته‌رو قوتابخانه بۆ دروست كردنی بینه‌رو شانۆ .
دڵنیام ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌رهێنه‌رو كۆمه‌ڵه ئه‌كته‌ره‌ی بڕیاری نمایش كردنی شانۆیی ( چیم نیه بیشارمه‌وه) یان دا، ئه‌گه‌ر متمانه‌یان به‌خۆیان نه‌بوایه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌كی وردیان بۆ ئاستی رۆشنبیریی و هوشیاریی بینه‌ری خۆیان نه‌بوایه، به‌و شێوه‌یه باوه‌ڕیان به‌سه‌ركه‌وتنی خۆیان نه‌ده‌بوو.
بینه‌ریش به هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر له توانست و كارامه‌یی ئه‌و شانۆكارانه دڵنیا نه‌بێت، نایه‌ت بۆ نمایشێك به ده‌ست به تاڵی هۆڵی شانۆ به‌جێ بێڵێ .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.