Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 14:26

سەمیر تاهیر ، نزیکەی 32 ساڵە لەئۆسلۆ کاری وێنەی شێوەکاری دەکات

کوردستان TV
100%

ئۆسلۆ - کوردستان تیڤی: سەمیر تاهیر کەرکووکی ناسراو به (سەمیر ڕەسام ) خەڵکی هه‌رێمی کوردستانه‌ و له‌ شاری کەرکووک له‌ دایك بووه‌ ، له ساڵی 1988 له وڵاتی نەرویژ نیشتەجێیە.

 ناوبراو وەک بەهرەمەندێکی به تووانا و لێهاتوو هەر لەگەڵ هاتنی بۆ نەروێژ کاری وێنەی شێوەکاری سەر شەقام دەکات که دەبێتە نزیکەی 32 ساڵ ، سەمیر تاهیر سەبارەت بەو کارەی که له شەقامی (کاڕل یۆهان گاتا )که زیاتر به شەقامی ماڵی پاشا بەناو بانگه وشەقامێکی سەرەکی یه له ئۆسلۆی پایتەختدا دەڵێ : ئەگەرچی پێشتر به هۆی کاری باوکم له بەغدا دانیشتووین دواتر هاتینەوە زێدی خۆمان شاری کەرکووك ئەو کاتانیش ئارەزووی وێنەکێشی شێوەکاریم هەبوو ، ئەم کارە لەگەڵم گەورەبووە بۆیه ئەوکاتانەی ڕووم کردە هەندەران له شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەروێژ گیرسامەوە دووبارە دەستم به کاری وێنەی شێوەکاری کردەوە ،به تایبەت له وەرزی هاوین که لەم وڵاتە وەرزی گشت وگووزارە ..

دەربارەی وێنەکان ناوبراو دەڵێ : بەهۆی ئەوەی من مامۆستای قوتابخانەم لەم وڵاتەدا ئەوە تەنیا دەتوانم له وەرزی هاویندا کار بکەم ،هەروەها ئەم وەرزە خەڵک له شار و دەوڵەتانی دیکه ڕووی تێدەکەن ، وێنەکانم به شێوەی ڕاستەوخۆ لەسەر کاخەزی سپی وێنەی مرۆڤ دەکێشم ، بەمەش توانیمه خەڵکێکی زۆر له کورد و خەڵکانی بیانی بناسم .. دواجار وەک پاداشت بەرانبەر هەر وێنەکێشانێک برە پارەیەک وەردەگرم .

ktv

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.