Erbil 10°C شەممە 23 تشرینی دووەم 23:50

هـونەرمـەند " ئـەمـجەد خەتات " کۆچی دواییکرد

جگه‌له‌ كاری هونه‌ری سه‌رپه‌شتیاری په‌روه‌ده‌ی هونه‌ری بوو
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە 2020/8/15 ،هـونەرمـەند ئه‌مجه‌د مه‌لا جه‌وهه‌ر ناسراو به‌ " ئـەمـجەد خەتات " به‌ نه‌خۆشی كۆچی دواییكرد.
 
لقی هەولێری سەندیکای هـونەرمـەندانی کوردستان هه‌واڵی كۆچی دواییكردنی هونه‌رمه‌ند" ئـەمـجەد خەتات " راگه‌یاند له‌ پرسنامه‌یه‌كدا پرسەو سەرەخۆشی خۆیان ڕادەگەیەنین  بەهۆی کۆچی دواییکردنی هـونەرمـەند " ئـەمـجەد خەتات " کە دەکاتە برای شاعیر  مەسعوود پەرێشان  وهونەرمەند لوقمان جەوهەر ".

هه‌روه‌ها بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر رایگه‌یاند" بە بۆنەی کۆچی ناوەختەی هونەرمەند (ئەمجەد خەتات) بەهۆی نەخۆشییەوە، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی یەکە یەکەی ئەندامانی خانەوادەی بەڕێزی مام جەوهەر و تەواوی هونەرمەندانی کوردستان و دۆست و ئازیزانی دەکەین و لە خوای گەورە داواکارین، گیانی کاک ئەمجەد لە بەهەشتی رازاوە شاد و ئاسوودە بکات و ئارامی و سەبووریش بە هەموو لایەک بدات، انا لله وانا الیه راجعون".

هونه‌رمه‌ند ئه‌مجه‌د خه‌تات جگه‌له‌ كاری هونه‌ری سه‌رپه‌شتیاری په‌روه‌ده‌ی هونه‌ری بوو، له‌ پەروەردەی بنەرەتی دەشتی هەولێر .
 

كوردستان TV

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.