Erbil 15°C سێشەممە 07 ئایار 14:33

روونکردنەوەیه‌ک له‌ تەندروستیی هەولێر

تەندروستیی هەولێر: هیچ نەخۆشێک بەهۆی نەبوونی ئۆکسجین گیانی لەدەستنەداوە
کوردستان TV
100%

دەقی روونکردنەوەی تەندروستیی هەولێر:

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا سەبارەت بەدۆخی نەخۆشخانەی ڕزگاری رایگه‌یاند کەوا بە دوو شێواز ئۆکسجین دابین دەکرێت بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە نەخۆشخانەکان و بەنەخۆشخانەی ڕزگاریشەوە. 

یەکەمیان .. لە ڕێگای ئۆکسجینی مەرکەزی نەخۆشخانە 
دووەم .. بە شێوازی بوتڵ (قنینە)

 د. بژار موسی  وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر روونیكرده‌وه‌، ڕاستە بۆ ماوەیەکی کاتی ئۆکسیجینی شل دواکەوتووە لە گەیشتنی بەڵام لەهەمان کات لە ڕێگای دووەم کە ئۆکسجینی بوتڵە بۆ تەواوی ئەوانەی پێویستیان بە ئۆکسجین بووە دابین کراوە لەناو نەخۆشخانە و لەهەمان کات تیمەکان خەریکی چارەسەرکردنی دواکەوتنی ئۆکسجینی شل بوون توانرا بەماوەیەکی کاتی کەم کێشەکە چارەسەربکرێت.
بەڵام بەهۆی بەهەڵە نیشاندانی بابەتەکە لەلایەن هەندێك لە میدیاکانەوە خانەوادەی ئەم تووشبوانە کەوتوونەتە ترس و دڵەڕاوکێ هەوڵیانداوە ئۆکسجین دابین بکەن بۆ تووشبوان.
بۆیه‌ ڕەتی دەکەینەوە هیچ نەخۆشێک بەهۆی نەبوونی ئۆکسجین گیانی سپاردبێت، بۆ زانیاری هەموولایەك نەخۆشخانەی ڕزگاری زۆربەی ئەو حاڵەتانەی لێخەوێندراوە کەوا باری تەندروستیان باش نییە و دۆخی تەندروستیان جێگیر نییە و بەردەوام پێویستیان بە چارەسەری وردی پزیشکی یە، بەداخەوە دەبین ڕۆژانە ڕێژەیەک بەهۆی قورسی باری نەخۆشیەکەیان گیان دەسپێرن کە ئێمە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوان دەنێرین و هیوای چاکبوونەوە بۆ تووشبوان دەخوازین.

زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن، لە هەوڵەکان بەردەوام دەبین لەپێناو پاراستن و سەلامەتی هاوڵاتیان. 
له‌ كۆتاییدا رایگه‌یاند، داوا لەهاوڵاتیان دەکەین بە هۆشیاریەکی زیاترەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە مەترسیدارە بکەن، مەترسی ئەم ڤایرۆسە جدییە، بە پەیڕەوکردنی ڕێنماییە خۆپارێزیەکان خۆتان و خانەوادەکەتان و سەرجەم هاوڵاتیان دەپارێزن، و دەبنە هاوکار و پاڵپشتی تیمە تەندروستیەکان و دەزگا و پێداویستیە پزیشکیەکان.

د. بژار موسی
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
۳٠ی تەمووز ۲٠۲٠

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.