دكتۆر سهربهست مامۆستاى زانكۆ له میانى بهرنامهى رۆژهڤى كوردستان تیڤى سەبارەت بە رۆڵ و پێگەی ئەمریكا و گۆڕانی سیاسەتەكەی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و هێرش و پهلاماردانهكهى توركیا بۆسهر ناوچهكه تیشكى خسته سهر چهندین تهورهرو بابهتى ههنووكهیى.
دكتۆر سەربەست سهبارهت به ئهمریكا گووتى: هاتنی ترامپ و سیاسەتی ئەمریكا لە ئێستادا زیاتر گرنگی دانە بە مەسەلەی ئابووری ئەمریكا ، چونكە بە پێی بۆچوونەكان لە ساڵی 2025 چین پیش ئەمریكا دەكەوێت ، بۆیە ئەمریكا ئێستا گرنگی زۆربه مەسەلەكان نادات لە رۆژهەڵاتی ناوەند وەك مەسەلەی فەڵەستین و كورد و تەواوی ئەو كیشانەی كە روودەدەن لە رۆژهەڵاتی ناوەراست.
ئەمریكا ململانێی لە گەڵ چین هەیە ، ئەوەی دەگوزەرێت لە گەڵ ئێران ناكۆكییەكی سەرەكی نیە بەڵكو مەبەستی چینە ، بەڵام ئێران دەبێتە هۆكار بۆ تێكچوونی بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا.
دكتۆر سەربەست رایگەیاند : سیاسەتی توركیا بەتایبەتی رەجەب تەیب ئۆردوگان زۆر روون نیە و ناتوانیین بزانیین چۆن بیر دەكه نەوە چونكە توركیا دووچاری قەیرانی ئابووری و سیاسی قوڵ بۆتەوە ، بۆیە هەموو هەوڵێك دەدەن كە بە هەر شێوازێك بێت وا نیشان بدەن كە ئەتوانن چارەسەری بكەن ، وەك ئەبینین پارتی ئەكەپە دابەش بووە و كێشەیەكی زۆری هەیە.
له تهوهرێكى دیكهدا دكتۆر سهربهست گووتى: ئۆردوگان كەسایەتییەكە هەوڵ دەدات قەیران بەكار بێنێت بۆ بەرژەوەندی خۆی لە دەرەوەی توركیا و ناوەخۆی وڵاتەكەی . بەپێی دوایین هەڵسەنگاندن لە رووی میدیاو ئازادی رۆژنامەگەری وڵاتی توركیا لە دواوەی هەموو وڵاتانەوەیە.
ههروهها ئاماژهى بهوهدا كه سیاسەتی ئۆردوگان ئێستا بەرەو نەتەوەیی ئیسلامی دەچێت ، ئۆردوگان هەوڵ دەدات كە قەناعەت بە تورك بهینیت كە ناتوانێ بچێتە ناو یەكیتی ئەوروپا ، بۆیە لە گوتاری بەرامبەر بە گەلی توركیا تەنها هەوڵی زیندووكردنەوەی نەتەوەیی دەدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.