پشكنه‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) رایگه‌یاندووه: له‌مساڵد ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه سووریانه‌ی كه توركیا به‌كرێی گرتوون و ره‌وانه‌ی لیبیای كردووه، له‌نێوان 3500 تا 3800 كه‌س ده‌بن.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی پنتاگۆن ،ئه‌و چه‌كداره به‌كرێگیراوانه ئامانجیان ته‌نها پاره‌یه و بۆ ئایدۆلۆژیا نییه.
راپۆرته‌كه دوای ئه‌وه دێ حكومه‌تی ویفاق به‌پاڵپشتی توركیا، حه‌فته‌ر-ی ناچاركردووه كه به‌ره‌و ده‌وروبه‌ری ته‌رابلوسی پایته‌ختی لیبیا پاشه‌كشه بكات.
شایانی باسه به‌كارهێنانی به‌كرێگیراوه سووریه‌كان ،ته‌نها له‌لایه‌ن توركیا نه‌بووه، هه‌ندێك راپۆرت باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه رووسیاش له‌گه‌ڵ حه‌فته‌ر-ی هاوپه‌یمانی، په‌نای بردووته به‌ر سوورییه‌كان،دوای ئه‌وه‌ی هه‌ستیان كردووه كه جه‌نگه ده‌دۆڕێن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.