به‌چاودێری لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى ناوه‌ندی جۆدۆی كوردستان دوای 2 رۆژ له‌به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانى پاله‌وانێتى جۆدۆی یانه‌كانى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى نه‌وجه‌وانان و تازه‌پێگه‌یشتوان له‌شاری دهۆك هه‌ریه‌ك له‌یانه‌كانى له‌یلان و سه‌وره بوونه پاله‌وانی جۆدۆی یانه‌كانى كوردستان له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستدا
له‌سه‌ر ئاستى نه‌وجه‌وانان 55 یاریزان له‌یانه‌كانى كوردستان له‌سه‌ر ئاستى كوڕان به‌شدارییان كرد و یانه‌ى له‌یلان به‌به‌ده‌ست هێنانى 4 میدالیای زێر و 1 زیو بووه پاله‌وان
هه‌ولێریش 2 میدالیای زێر و 1 زیوی به‌ده‌ست هێنا و پله‌ى دووه‌می پاله‌وانێتیه‌كه‌ى به‌ده‌ست هێنا ، یانه‌ى خاكیش به‌به‌ده‌ست هێنانى 1 میدالیای زێر و یه‌ك برۆنزی پله‌ى سێیه‌می پاله‌وانێتیه‌كه‌ى به‌ده‌ست هێنا ، یانه‌ى دهۆكیش 1 زیو و 4 برۆنزی به‌ده‌ست هێناو بووه پله‌ى چواره‌می پاله‌وانێتیه‌كه‌ى به‌ده‌ست هێنا
یانه‌ى به‌ختیاری پله‌ى پێنجه‌م ، ئاكرێ پله‌ى شه‌شه‌م ، سێمێل پله‌ى حه‌وته‌م ، تاخی پله‌ى هه‌شته‌م ، گاره پله‌ى نۆیه‌م ، شێخان پله‌ى ده‌یه‌م ، زاخۆ پله‌ى یازده‌یه‌می به‌ده‌ست هێنا
له‌سه‌ر ئاستى تازه پێگه‌یشتوانیش 41 یاریزان له 8 یانه‌ى كوردستان به‌شدارییان كرد له‌سه‌ر ئاستى كوران
سه‌وره 5 میدالیای زێر و 1 زیو و 2 برۆنزی به‌ده‌ست هێنا و پله‌ى یه‌كه‌می پاله‌وانێتیه‌كه‌ى ده‌ستبه‌ركرد
یانه‌ى هه‌ولێر 2 میدالیای زێر ، 1 زیو ، 1 برۆنزی به‌ده‌ست هێنا و پله‌ى دووه‌می پاله‌وانێتیه‌كه‌ى به‌ده‌ست هێنا
یانه‌ى دهۆك 1 میدالیای زێر ، 2 زیو ، 2 برۆنز و پله‌ى سێیه‌می به‌ده‌ست هێنا
یانه‌ى ئاكرێ 2 میدالیای زیو ، 2 برۆنز و پله‌ى چواره‌می به‌ده‌ست هێنا
یانه‌ى سۆلافی نوێ 1 میدالیای زیو ، 3 میدالیای برۆنزو پله‌ى پێنجه‌می به‌ده‌ست هێنا
سێمێل 1 میدالیای زیو ، 1 برۆنز پله‌ى شه‌شه‌می به‌ده‌ست هێنا
به‌ختیاری 3 میدالیای برۆنزی به‌ده‌ست هێنا و پله‌ى حه‌وته‌می ده‌سته‌به‌ركرد
یانه‌ى تاخیش پله‌ى هه‌شته‌م و 1 میدالیای برۆنزی به‌ده‌ست هێنا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.