دانه‌رو ژه‌نیاری ناوداری عود (خالید موحه‌مه‌د عه‌لی) لهنووسینێك به‌ناوی(عودو ته‌كنیكی سه‌ردم ) ده‌لێت (ئامێری عود به به‌راوورد له‌گه‌ڵ ئامێره‌كانی ( كه‌مان وچهلۆ گیتار)ئامێرێكی سنوورداره له‌باری ته‌كنیكه‌وه. ئه‌و پێیوایه ئامێره‌كانی دیكه له باری پیشه‌سازی دروستكردن نموونه‌یین و خاوه‌نی ئه‌ندازه‌و قه‌باره‌ی جێگیر‌و نه‌گۆڕن له‌هه‌موو جیهاندا ،ئه‌وه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی میتۆده تایبه‌ته‌كانیان له‌قوتابخانه‌ی جیاجیا به درێژای سه‌دان ساڵ بگه‌ن به‌و ئاسته له ژه‌نین و ته‌كنیكی ئه‌و ئامێرانه ) .
نووسه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت و سه‌باره‌ت به ئامێری عود ده‌لێت : (به‌لام ئامێری عود هیچ قه‌باره‌و ئه‌ندازه‌ی جێگیری نییه، هه‌ر وه‌ستایه‌و به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك دروستی ده‌كات ، هه‌روا ئه‌و ئامێره به‌شێوازی ههمهجۆر كۆك ده‌كرێت له‌و ولاتانه‌ی كه‌به‌كار ده‌هێندرێت ،هه‌موو ئه‌و میتۆدانهش بوفێركاری له توانای تاكه كه‌سی مامۆستا گه‌وره‌كان و ئه‌زموونه‌كانی ئه‌وان وبه گوێره‌ی خوێندن لهولاتهكانی خۆیان له باری ته‌كنیك و ژه‌نینه‌وه ئه‌و میتۆدانهیان دارشتووه، به‌و پێیه‌ی كه‌من ژه‌نیاری( كه‌مان و عود )م وای ده‌بینم كه ئامیێری عود ئامێرێكی سنووردارهله باری ته‌كنیكه‌وه، به به‌راوورد له‌گه‌ڵ كه‌مان و گیتارو ئه‌وانی دیكه ) .
سه‌رچاوه: عود له‌دیرۆكی رۆژهه‌ڵاتدا .
ن/ نایف شێخانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.