Erbil 8°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 07:31

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانەوادەی شەهید فەقێ لاجانی ده‌کات

پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده تێکۆشەرەکەتان ده‌که‌ین و به‌شداری‌ خه‌متانین
کوردستان TV
#7
100%

باره‌گای بارزانی له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی شه‌هید فه‌قێ لاجانی ده‌كات به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی حاجی زرار بایز ڕه‌سوڵ و كه‌سایه‌تی دیاری ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌: 

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

خانەوادەی بەڕێزی شــەهید فـەقێ لاجـانی

به‌دڵگرانییه‌کی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی (حاجی زرار بایز رسوڵ)، كه‌سایه‌تیی دیاری دەڤەری ڕاپەڕین و برای شه‌هید ( وریا بایز )، ئامۆزای شه‌هید فەقێ لاجانیـمان پێگەیشت.
پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده تێکۆشەرەکەتان‌ و تەواوی خزمان و دۆست و ئاشنایانتان ده‌که‌ین و به‌شداری‌ خه‌متانین.
لە خودای گەورە داواکارین گیانی کاک حاجی زرار به‌ به‌هه‌شتی بەرین شاد بکات و ئارامی و سەبرتان پێ ببەخشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
٣٠ـی٤ـی٢٠٢٠

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.