هەردوو هونەرمەند (ناسلی و میرا)ی بە فۆتۆ کلیپ ، گۆرانییەکی نوێیان بهشێوهی دوێت بڵاو کردەوە.
تێکستی ئەم گۆرانییە نوێیە،لەلایەن شاعیر (بەرهەم عەلی) نووسراوە و هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر میلۆدییەکەی ئامادە کردووە و هەردوو هونەرمەند (میرا و ناسلی) بە دوێت دەیڵێن، مستەفا ئاراپۆگول کاری ئەرەنجمێنتی بۆ کردووە.
ئەمەی خوارەوە تێکستی ئەو گۆرانییەیە، لەگەڵ لینکی گۆرانییەکە:
ئاهەنگی بەیەك گەیشتن
كچ:
ئازیزەكەم، ئەمڕۆ خەونی
هەموو تەمەنم هاتە دی
كە ئەڵقەی هاوسەریی خۆمم
لە پەنجەكانی تۆیا دی
كوڕ:
ئەو ڕۆژەی كە، یەكەمین جار
ئەوینداری چاوی تۆ بووم
حەقم بوو كە چاوەڕوانی
رۆژێكی وەكوو ئەمڕۆ بووم
كچ:
بە ماچی بەیەك گەیشتنمان
ئەڤین نوێ دەكەینەوە
دەرگای ژینی بەختەوەری
بە كۆدی عەشق ئەكەینەوە
كوڕ:
ئەمڕۆ كورسیی بووكێنیی تۆ
وەك تەختی شاژن دەنەخشێ
ئەمڕۆ خودای عەشق و ئەوین
تۆی ئازیزم پێ دەبەخشێ
كچ:
وەرە لە ئامێزم بگرە
با سەمای دووكەسی بكەین
ماڵئاوایی لە رۆژانی
تەنیایی و بێكەسی بكەین
كوڕ:
وەرە با دەستمان تێكەڵ كەین
پێكی بۆ یەكبوونمان نۆش كەین
بە كەتەری بەگوڵ نەخشاو
كێكی هاوسەریمان لەت كەین
كچ:
زۆر لەمێژ بوو چاوەڕوانی
كراسی بووكێنیی خۆم بووم
خەونم دەدی كە شازادەی
مەملەكەتی عەشقی تۆ بووم
كوڕ و كچ پێكەوە:
ئەوا ئەمڕۆ بەیەك گەیشتین
لە ڕازی دڵی یەك گەیشتین
بە كەژاوەی بەختەوەری
بەرەو ماڵی ئەوین رۆیشتین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.