Erbil 10°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 18:36

ئه‌نه‌که‌سه‌: په‌یه‌ده‌ ده‌روازه‌ی سێمالکای راده‌ستی رژێمی سووریا کرد

خه‌ریكه‌ ته‌واوی ئه‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان ده‌كه‌وێته‌وه‌ ژێر كۆنتڕۆڵی رژێمی ئه‌سه‌د
کوردستان TV
100%

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد له‌ سووریا "ئه‌نه‌كه‌سه‌" ئاشكرای كرد، ئیداره‌ی خۆسه‌ر كه‌ له‌ﻻیه‌ن پارتی یه‌كێتیی دیموكرات (په‌یه‌ده‌)وه‌ پێكهێندراوه‌، ده‌روازه‌ی سێمالكای راده‌ستی راده‌ستی رژێمی سووریا كردووه‌.

عه‌بدولره‌حمان ئاپۆ، سه‌ركرده‌ی ئه‌نه‌كه‌سه‌ به‌ باسنیوزی راگه‌یاند" ده‌روازه‌ی سنووریی پێشاپوور (سێمالكا) راده‌ستی رژێمی سووریا كراوه‌ و ئه‌وان سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی خۆیان نه‌هێناته‌وه‌ ئه‌وێ و به‌ناو په‌یه‌ده‌ كاروباره‌كان به‌رێوه‌ ده‌بات تا كاتێكی دیاریكراو".

هاوكات باسی له‌وه‌ كرد كه‌ په‌یه‌ده‌ به‌ش به‌ش ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستانی راده‌ستی رژێمی سووریا كردووه‌ و ئێستا خه‌ریكه‌ ته‌واوی ئه‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان ده‌كه‌وێته‌وه‌ ژێر كۆنتڕۆڵی رژێمی ئه‌سه‌د".

دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌ ستراتیژییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان راده‌ستی په‌یه‌ده‌ كراونه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ سه‌روبه‌ندی هێرش و داگیركاریی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، په‌یه‌ده‌ كه‌ به‌ باڵی په‌كه‌كه‌ له‌ سووریا هه‌ژمار ده‌كرێت، چه‌ندان ناوچه‌ی رۆژئاوای كوردستانی راده‌ستی رژێمی سووریا كرده‌وه‌.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.