یه‌كێ له‌و ئامێره ساز و گونجاوانه‌ی دونیای هونه‌ری كوردی، ئامێری عووده، كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی به‌رزی له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌ر به‌رهه‌مێكی موزیكیدا هه‌یه، كه تیایدا ده‌ژه‌ندرێ، به‌ڵام ئه‌ویش لێزان و كارزانی به سه‌لیقه‌ی ده‌وێ، تا به‌رهه‌مه‌كه به‌و ئاسته بگه‌یه‌نێ، كه چاوه‌ڕوانیی لێ ده‌كرێ. له‌ناو سه‌رقافله و شاره‌زایانی ژه‌نینی عوودیش، مامۆستا (وریا ئه‌حمه‌د) ئه‌و وهستاكاره بلیمه‌ت و شارهزایهیه، كه خۆی و عووده‌كه‌ی وه‌ك دوو گیان له یه‌ك جه‌سته‌دا ئاوێته ده‌بن و یه‌كیان ئه‌وی دیكه به‌رز و به‌رزتر ده‌كاته‌وه. ئه‌مه‌ش له‌خۆوه و به عه‌سای سیحری نه‌هاتۆته دی، به‌ڵكوو ته‌مه‌نێكی درێژی له ئاوێته‌بوون و ئاوێزانبوونی نێوان ئه‌م و ئه‌وی بڕیوه تا گه‌یشتۆته ئه‌و ترۆپكه‌ی، هه‌رگا باسی عوود هات، ناوی وریا ئه‌حمه‌د دێت و هه‌رگا ناوی وریا ئه‌حمه‌د هات، گوێت له سه‌دای ده‌نگی عووده.
ئێمه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر، لێره و وه‌ك هه‌میشه، كه بڕیارمان داوه له هه‌ر فیستیڤاڵ و چالاكی و كۆڕبه‌ندێكی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی، وه‌ك نه‌ریت و به‌رپرسیاریه‌تییه‌ك، رێز له هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان بگرین، ئه‌م جاره‌ش وه‌ك جارانی پێشوو، رێز ئه‌گرین له مامۆستایه‌كی هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندێكی مامۆستا، ئه‌ویش مامۆستای هه‌مووان، مامۆستا (وریا ئه‌حمه‌د)ه.
ئه‌م رێزگرتنهمان له مامۆستای عوود و له عووده‌كه‌ی مامۆستا، كه‌مترین هه‌ستی به‌رپرسیاری و وه‌فایه بۆ ئه‌و هه‌موو خزمه‌ته زۆره‌ی مامۆستا، كه هه‌ر له به‌فری قه‌ندی كۆیه‌وه تا یه‌ك به یه‌كی ماڵه‌كانمان، خۆی و عووده‌كه‌ی و دونیایه‌كی جوانی پڕ له ئاوازی ئارامیبه‌خش پێ به پێ هاتووه و له‌گه‌ڵمان ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستیی خۆمان بۆ مامۆستا (وریا ئه‌حمه‌د) ده‌رده‌بڕین و پێی ده‌ڵێن: تۆ كه هاتی، دونیای هونه‌ری كوردیت وه‌ك خۆت پڕ كرد له جوانی. ته‌ندروستیی باش و ته‌مه‌نی درێژ و به‌رهه‌می زیاتر و ئاسووده‌یی بۆ مامۆستامان ده‌خوازین و ئه‌مه‌مان وه‌ك رێز و وه‌فای شاگردانت لێ قبووڵ بكه.
ن/ فه‌رهه‌نگ غفور
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.