سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رێكخراوی داعش رایگه‌یاند كه كایلا مۆله‌ر كارمه‌ندی تیمه فریاگوزارییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ساڵی 2015 له بۆردومانێكی ئاسامانی له‌سوریا كوژراوه، به‌ڵام چیڕۆكی كوژرانه‌كه‌ی هێشتا نادیاره.
راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی ده‌ڵێت: مۆله‌ر به‌فه‌رمانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له سێداره دراوه، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه ئوم سه‌یاف كه یه‌كێك بووه له هاوسه‌ره‌كانی به‌غدادی به نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی فیدراڵی( FBI ) راگه‌یاندووه: به‌غدادی چه‌ند جارێك ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ر كایلا مۆلهرو به‌ر له كوژرانیشی بۆ چه‌ند شوێنێك گواستراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: جارێكیان ئه‌و كاته گواسترایه‌وه كه به‌غدادی ده‌ستدرێژی كرده سه‌رو له‌لایه‌ن به‌ته‌مه‌نترین هاوسه‌ری ده‌ركراو كاتژمێرهكهشی شكا كه ئهبوبهكربهغدادی به‌بۆنه‌ی مانگی رمه‌زان به‌دیاری پێی به‌خشیبوو.
شایانی باسه تا ئێستا خانه‌واده‌ی مۆله‌ر گومانیان لهمردنهكهی هه‌یه و دایكی ده‌ڵێت: ده‌زانم كایلا رۆیشت و هیچ نه‌بێت ئێستا له‌به‌هه‌شته، به‌ڵام ئه‌ی ئه‌گه‌ر نهمردبیێت، هه‌موو كاتێك رێژه‌ی سه‌دا یه‌ك بۆ ئه‌مه هه‌یه، ئایا ئه‌و زیندووه، پێویسته ئه‌و بدۆزینه‌وه‌و بۆ نێو وڵات بیگه‌ڕێنینه‌وه، ئه‌مه ئامانجه‌كه‌یه.
به‌رپرسان به‌دووری نازانن كه به‌غدادی بڕیاری كوشتنی مۆله‌ری دابێ، به‌ڵام حكومه‌تی ئه‌مریكا تا ئێستا به‌فه‌رمی قسه‌كانی ئوم سه‌یافی بو َرای گشتی ئه‌مریكا پشت‌راست نه‌كردۆته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / ماڵپه‌ری حوڕه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.