Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 18:33

تره‌مپ: کوردەکان کەسانی زۆر باشن و رۆژێکی گەورەیە بۆ کوردەکان

گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ توركیا بۆ راگرتنی شه‌ڕ له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا
کوردستان TV
#12
100%


سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ توركیا بۆ راگرتنی شه‌ڕ له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، ئه‌نجامێكی گه‌وره‌یه‌ و رێككه‌وتنه‌كه‌ش ژیانی كورده‌كانی سوریای رزگار كرد.

ئەمشەو بەكاتی هەرێمی كوردستان، لە ولایەتەی تەكساسی ئەمریكاوە ترەمپ رایگەیاند: كوردەكان كەسانی زۆر باشن و رۆژێكی گەورەیە بۆ كوردەكان.

لە پەیامێكدا دۆنالد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی رێكەوتنی توركیا و ئەمریكا گوتی: بەڕاستی رۆژێكی گەورەیە بۆ ولایە یەكگرتوەكانی ئەمریكا و توركیا و هاوبەشەكانمان، بەراستی پێموانەبو بەو خێراییە رێك بكەوین و هەست بە خۆشحاڵی دەكەین و بەردەوام دەبین لەسەر كارەكەمان.

هه‌روه‌ك تره‌مپ سوپاسی ئه‌ردوغانی كرد و گوتی: ئه‌و هاوڕێی منه‌، من دڵخۆشم كه‌ هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌ نێوان نه‌ما و به‌ راشكاوانه‌ ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌كی به‌هێز و باشه‌ و كارێكی راستی ئه‌نجامدا و پشتیوانی ده‌كه‌م.

دۆنالد ترەمپ وتیشی، پرسیاریان لە هەندێك كەس دەكرد، بەڕاستی رۆژێكی گەورەیە بۆ كوردەكان و رۆژێكی گەورەیە بۆ شارستانیە، چیدیكە سزاكان پێویست نین، ئیتر پێویست نییە كۆنگرێس سزاكان جێبەجێ بكات، من ئامادەییم  دەربڕیبو كە سزای نوێ بەسەر توركیادا بسەپێنم، ئەردۆغان هاوڕێیەكی نزیكی منە، ئەو كەسێكی رەقە، بەڵام لەهەمان كاتدا ئەو كارەی كرد كە دەبو بیكردایە.

ئاماژەی بەوەشكرد،"توركیا سوپایەكی گەورەی هەیە، ئەندامێكی ناتۆیە، ئەوەی توركیا دەستی دەكەوێت كە خەڵكی ناكوژێت، بەڵام ملیۆنەها خەڵكیش لەبەرامبەر توركیا ناوەستن، چیدیكە شەڕ بەردەوام نابێت، هەربۆیە گروپی جیاواز شەڕ ناكەن، من نامەوێت چیدیكە لەو شەڕەدا بەشداربم، بەڵام لەهەمانكاتدا كاری خۆمان دەكەین، ئێمە ماوەی 10 ساڵە لەو ناوچەیەین، ماوەیەكی زۆرە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستین، ئێستا قۆناغەكە گۆڕاوە، ئەوان ئەو كارەیان كرد كە دەبو بیانكردایە".

تره‌مپ گوتیشی: هێشتا ئه‌و باوه‌شی كراوه‌یه‌ بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردوغان، كه‌ بڕیاره‌ له‌ 13ی مانگی داهاتوو سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكات.

سەرۆكی ئەمریكا وتیشی،"ئەگەر دەرفەت بدەیت بەوەی كە ئەم شەڕە بەردەوام بێت ئەو كاتە خەڵكێكی زۆر دەكوژرێن، سەرۆك ئۆباما نەیتوانی رەوشەكە كۆنتڕۆڵ بكات بۆیە خەڵكێكی زۆر زۆر كوژرا، چیتر پێویست بە تۆپەكان ناكات پێویست بە شەڕ ناكات پێویست بە چەكەكان ناكات، زەمینەیەكی باشمان رەخساندوە بۆ ئەوەی بتوانین بگەینە رێككەوتنێك ئەمە هەنگاوێكی گەورەیە، ئێمە كارێكی باشمان كرد، دەبێت هەمو لایەك كاری جددی بكات، بۆ ماوەی 15 ساڵە، هێزە جیاوازەكان كاریان دەكرد بۆ ئەوەی شەڕەكە رابگرن، بەڵام نەیانتوانی هیچ بكەن، نەك تەنها نەیانتوانی و سزاكان كاریگەرییان نەبو، بەڵكو شەڕ دوای شەڕ هات"

دۆنالد ترەمپ وتیشی،"ئێستا بارودۆخەكە جیاوازە، كوردەكان ئێستا زۆر باشتر دەزانن كە دەبێت چی بكەن، توركەكان زۆر باش دەزانن دەبێت چی بكەن، سێ رۆژ پێش ئێستا كوردەكان و توركەكان ئامادە نەبون ئەمەی ئەمڕۆ بكەن، بۆیە دۆخەكە گۆڕاوە، هەموان خۆشحاڵن، بەڕاستی ئەم رێكەوتنە لە بەرژەوەندی هەمولایەكدایە".

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.