سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، بەمنزیکانە بڕیاری سزادان بۆ بەرپرسانی ئێستا و پێشووی تورکیا دەردەکات.
ئه‌مشه‌و تره‌مپ به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه تیایدا ئاشكراى كردووه كه سزاکان هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن و بوونەتە هۆکاری ئاوارەبوونی خەڵک.
تره‌مپ له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى نووسیویه‌تى" سزاى هه‌موو ئه‌وانه ده‌ده‌ن كه بوونه‌ته هۆكارى ئاواره‌بوونى خه‌ڵكى و سزاكانیش به‌سێ شێوه ده‌بێت". هه‌روه‌ك هێرشى توركیاى بۆ ڕۆژئاواى كوردستان به مه‌ترسى زانیوه و دووپات ده‌كاته‌وه كه ئه‌مه‌ریكا سزاى سه‌ختى ئابوورى توركیا ده‌دات ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه به‌رده‌وام بێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا گوتی: سزاکان هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوەکە مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکەن و بوونەتە هۆکاری ئاوارەبوونی خەڵک.
ترەمپ ئاماژەی بەوە کردووە سزاکە ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە هاوکاری چالاکییە ناسەقامگیرەکانی تورکیا لە سووریا دەکەن. هاوکات باجی سەر ئاسنی تورکیا بە رێژەی %50 زیاددەکرێتەوە.
دووپاتیشی کردەوە، هێزەکانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمیننەوە.
تره‌مپ جه‌ختیشی كرده‌وه: وه‌زاره‌تی بازرگانی ئه‌مه‌ریكا پێداچوونه‌وه بۆ رێككه‌وتنێكی بازرگانی ده‌كات، كه به گوژمه‌ی 100 ملیار دۆلار له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره واژووی كردووه.
سەبارەت بە چارەنووسی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، ترەمپ ئاماژەی بەوە کردووە من گوتوومە کە هێزە ماوەکانمان لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەکێشمەوە.
هێزەکانمان لە سووریا دێنە دەرەوە و لە ناوچەکە دەمێنەوە بۆ چاودێریکردنی دۆخە، تاوەکو رووداوەکانی 2014 دووبارە نەبنەوە. هێزێکی کەمیش لە ئەلتەنەف دەمێننەوە تاوەکو رووبەڕووی پاشماوەکانی داعش ببەنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.