Erbil 14°C شەممە 23 تشرینی دووەم 20:42

به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی تورکیا ژماره‌یه‌ک هاووڵاتی بوونه‌ قوربانی

بۆ سه‌ر كوردستانی سوریا
کوردستان TV
#12
100%


دوای ئه‌وه‌ی سوپای توركیا له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنی (كانی ئاشتی) پێگه‌كانی هه‌سه‌ده‌ی له‌ ناوچه‌ی سه‌رێكانیێ تۆپبارانكرد، گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی چوار هاوڵاتیی لێكه‌وته‌وه‌.

ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) رایگه‌یاند: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا گوندی مشرافای له‌ خۆرئاوای سه‌ری كانی كردوه‌ته‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ دوو گه‌نج گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ دوو گه‌نجه‌كه‌ خه‌ڵكی گوندی ته‌ل زیابن، هه‌ر له‌ بۆردومانه‌كه‌شدا دوو گه‌نجی دیكه‌ برینداربوون، هه‌ربه‌هۆی بۆردومانه‌كانی توركیاوه‌ رێكخراوه‌ مرۆییه‌كانی كامپی مه‌بروكه‌ كشاونه‌ته‌وه‌ كاركردن تیایدا وه‌ستاوه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ منداڵێك به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستییه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، كه‌ به‌هۆی‌ بۆردومانه‌كه‌وه‌ ژماره‌یه‌كی خانوو رووخاون و ژماره‌یه‌كی تریش سووتاون.

هاوکات روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنەکەدا لە ناوچەی رۆژهەڵاتی فورات هەشت کەسی سڤیل کوژراون لەنێو کوژراوەکاندا دوو هاوژین و منداڵەکەیان گیانیان لەدەستداوە.
 
دوو هاوژینی سریانیش لە گوندی حەی بەشیریە لە قامشلۆ بەهۆی بۆردوومانەکانەوە گیانیان لەدەستداوە.
 
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەشڵێت، بەلانی کەم 13 کەسی سڤیل برینداربوونە.
 
هەر بەپێی ئامارەکانی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە حەوت شەڕڤانیان کوژراون و 28 شەڕڤانی دیکەش برینداربوونە.

ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، ئه‌ردۆغان ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی‌ "كانی ئاشتی" بۆ سه‌ر كوردستانی سوریا راگه‌یاند و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونیش له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ ئه‌و وڵاته‌وه‌ بۆردومانكران و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهانی لێكه‌وته‌وه‌.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.