Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 03:41

به‌شیر حه‌داد: عێراق پاره‌ی قه‌رزی جووتیاران خه‌رجده‌کات

به‌ڵێدراوه‌ تاكۆتایی ئه‌مساڵ پاره‌كه‌ دابه‌شبكرێت
دكتۆر به‌شیر حەداد: ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی 4 مووچه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌گاته‌ هه‌رێمی كوردستان
کوردستان TV
#8
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڵێن به‌ نوێنه‌رانی كورد له‌ به‌غدا ده‌دات، له‌ ماوه‌ی سێ مانگی كۆتایی ئه‌مساڵدا پێنجسه‌د و په‌نجا و حه‌وت ملیار دیناری پاره‌ی قه‌رزی جووتیارانی هه‌رێم خه‌رجبكات. به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی پەرلەمانى عێراق راگه‌یاند له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ عادل عەبدولمەهدى، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڵێنیدا به‌پێی خشته‌یه‌ك و تا كۆتایی ئه‌مساڵ پاره‌ی جووتیارانی هه‌رێم خه‌رجبكات. ڕاشیگه‌یاند سه‌رۆك وه‌زیران داوای له‌ وه‌زاره‌تی دارایی كردووه‌ خشته‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی پاره‌ی جووتیارانی هه‌رێم و به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق ئاماده‌بكات. ئه‌و به‌ڵێنه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له‌كاتێكدایه‌، وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم به‌نیازه‌ سه‌ردانی بەغدا بكات بۆ ئه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق بكرێت و پاری جووتیاران خه‌رجبكات. جێگه‌ی ئاماژه‌ی ئه‌و پاره‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی عێڕاق ماوه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی پێنجسه‌د و په‌نجا و حه‌وت ملیار دیناره‌ هی گه‌نمی ڕاده‌ستكراوی ساڵانی دووهه‌زار و چوارده‌ تاوه‌كو دووهه‌زار و شازده‌یه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.