دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مەریكا رایگه‌یاند" سووپاى ئەمەریکا فەلووجە و مووسڵی رزگار کرد و ئەمەریکا خاوەن بەهێزترین سووپایە له جیهاندا.
له رۆژی سەربەخۆیی وڵاتەکەیدا، ترەمپ وتارێکی پێشکەش کرد‌و رایگەیاند" ئێمه توانیمان فه‌لووجه و مووسڵ رزگار بكه‌ین و خه‌لافه‌تی داعش له سووریا 100% له‌ناوبه‌رین".
ئاماژەی بە مێژووی وڵاتەکەی دا و گووتی" به‌درێژایی مێژوو سه‌ربازه‌كانمان به‌رگریكاری سه‌رسه‌ختی ئازادی بوون و ئێمه به‌هێزترین سووپامان هه‌یه له‌سه‌ر گۆی زه‌وی".
ئاماژەی بەوەشدا" هیچ شتێك ناتوانێت ئه‌مەریكا بووه‌ستێنێت. ئێمه هه‌میشه ئه‌و گه‌له ده‌بین كه به‌سه‌ر دیكتاتۆریه‌تدا سه‌ركه‌وتوو ده‌بین و زانست بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.