Erbil 10°C پێنجشەممە 28 تشرینی دووەم 13:57

ئێران: ده‌مانتوانى فرۆکه‌یه‌کى ترى ئه‌مه‌ریکى بیخه‌ینه‌ خواره‌وه‌ به‌لام نه‌مانکرد

ئێران: پێش خستنەخوارەوەی فڕۆكەكە، چوار جار ئاگادارمان كرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

فەرماندەی هێزە ئاسمانیەكان سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، فڕۆكەیەكی جۆری P8 بە 35 سەرنشینەوە هاوڕێیەتی ئەو فڕۆكە بێفرۆكەوانەی كردوە كە دوێنێ خستوەمانەتە خوارەوە، ئاماژەی بەوەشكرد پێش خستنە خوارەوەی ئەو فڕۆكەكە، چەند جارێك ئاگادارمان كردوەتەوە.

ئەمیر عەلی حاجیزادە، فەرماندەی گشتی هێزە ئاسمانیەكان سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، لەمیانی لێدوانێكیدا بۆ تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند" ئەو فڕۆكە بێفڕۆكەوانەی دوێنێ لە گەروی هورمز لە لایەن هێزەكانمانەوە بەئامانجگیرا، فڕۆكەیەكی دیكەی لە جۆری P8 لەگەڵدا بووە، كە 35 سەرنشینی ئەمریكی هەڵگرتوە".

ئاماژەی بەوەشكرد،" لە توانای هێزە ئاسمانیەكانی ئێراندا هەبووە كە ئەو فڕۆكەیەی دیكەش لەگەڵ فڕۆكە بێفڕكەوانەكەدا بە ئامانجبگرێت و بیخاتەخوارەوە، بەڵام ئەو كارەمان ئەنجام نەدا، چونكە ئامانجمان لە خستنەخوارەوەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە تەنها هۆشداریدان بوو بە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا".

لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا حاجیزادە رایگەیاند "ئەو فڕۆكەیە سنورەكانی ئێرانی بەزاندوە و پێش ئەوەی بە ئامانجی بگرین چوار جار ئاگادارمان كردوەتەوە، بەڵام ئەوان ئەو ئاگاداركردنەوانەی هێزی بەرگری ئاسمانی ئێران-یان پشتگوێخستوە"

دوێنێ پێنجشەممە، هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، دوای ئەوەی فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی ئەمریكی سنورەكانی وڵاتەكەیانی بەزاندوە، لە باشوری گەروی هورمز لە لایەن هێزەكانیانەوە بەئامانج گیراوە و كەوتوەتە خوارەوە.

خستنەخوارەوەی ئەو فڕۆكەیە لە لایەن ئێرانەوە، كاردانەوەیەكی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا و بوە هۆی زیادكردنی گرژی و ئاڵۆزیەكانی نێوان هەریەك لە ویلایەتە یەكگرتوەكان و ئێران، بەو هۆیەشەوە وڵاتانی ئەوروپا و نەتەوە یەكگرتوەكان داوا لە هەردوو ووڵات دەكەن تا ئەوپەڕی توانایان دان بەخۆیاندا بگرن.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.