دواى بڵاوکردنەوەى پەیامەکەى و لەسەر داواى ئۆجەلان، زۆرینەى ئەو پەرلەمانتار و چالاکوان و سیاسیانەى مانگرتنیان راگەیاندبوو، مانگرتنەکەیان شکاند.
ئەمڕۆ یەکشەممە گروپی پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستام لە شاری ئیستەنبوڵ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا و رایانگەیاند: رۆژی چوارشەممە 22ی ئایار دیدارێکیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان ڕیبەری پارتی کریکارانی کوردستان لە زیندانی ئیمرالی ئەنجامداوە و ئۆجالان بە فەرمی داوای شکاندنی مانگرتنی گۆشەگیری لە سەرجەم مانگرتوان گرتووە.
دوای ئەوەی پارێزەرەكانی ئۆجالان ئەو پەیامەی ئۆجالانیان بڵاوكردەوە، لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆكی كۆنگرەی كۆمەڵگەی دیموكراتیك (كەجەدە)، كە ماوەی 200 رۆژە لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی كورد لە چالاكیی مانگرتنی بێسنووردایە پەیامێكی بڵاوكردەوە.
تەیب تەمەل پەرلەمانتاری هەدەپەی وان، كە لە رۆژی 8ی ئاداری 2019 واتا 80 رۆژە لە چالاكیی مانگرتن لە خواردندایە، ئەمڕۆ یەكشەممە 26ی ئایاری 2019 پەیامەكەی لەیلا گیوڤەنی خوێندەوە.
گیوڤەن لە پەیامەكەیدا رایگەیاند: بەرخودانەكەمان سەركەوت و كۆتایی بە چالاكییەكانی مانگرتن دەهێنین.
ئەمە لە كاتێكدایە، دوای ھەشت ساڵ، له 2/5/2019 رێگە بە دیداری ئۆجەلان و پارێزەرانی درا و دواتریش پەیامی ئۆجەلان بڵاو كرایەوە، كە جەختی لە چارەسەری كێشەكان بە رێگەی ئاشتی كردەوە.
پ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.