سەرۆك بارزانی پێزانینی بۆ ماندووبوون و قارەمانێتیی یاوەرانی بارزانیی نەمر لە سۆڤیەتی پێشوو هەبوو و جەختی كردەوە كە ڕەنج و ماندووبوونیان هەرگیز لەبیر ناچێت.
ڕۆژی پێنجشەممە 9ـی 5ـی 2019 سەرۆك مەسعود بارزانی بە مەبەستی هەواڵپرسین و دیدار لەگەڵ ژمارەیەك لە یاوەرانی جەنابی بارزانیی نەمر، ئەوانەی كە هێشتا لە ژیاندا ماوون كۆبۆوە.
لەم كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی لە ئەحوال و بار و گوزەرانی ژیان و تەندروستیانی پرسی و دیداری لەگەڵیان بە مایەی شانازی و خۆشحاڵیی خۆی زانی.
سەرۆك بارزانی پێزانینی بۆ ماندووبوون و قارەمانێتیی یاوەرانی بارزانیی نەمر لە سۆڤیەتی پێشوو هەبوو چ ئەوانەی لە ژیاندا ماون یانیش شەهید بوونە و كۆچی دواییان كردووە و جەختی كردەوە كە ڕەنج و ماندووبوونیان هەرگیز لەبیر ناچێت و بە خەباتی بێ وێنەی خۆیان مێژوویەكی پڕ لە شانازییان بۆ گەلەكەیان دروست كردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.