رێكخراوێكی بیانی به ناوی " The International Book Project " هه‌ژده ( 18) هه‌زار په‌رتووكی جۆراوجۆر به كتێبخانه‌ی ناوه‌ندی زانكۆی ڕاپه‌ڕین ده‌به‌خشێت .
لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى زانكۆى ڕاپه‌ڕین " ئاراز ره‌مه‌زان " ئاشكرایكرد ، ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه 8/1/2019 رێكخراوی " The International Book Project " كه رێكخراوێكی ئه‌مریكییه نزیكه‌ی 18 هه‌زار په‌رتووكی هه‌مه جۆری به‌خشی به كتێبخانه‌ی ناوه‌ندی زانكۆی ڕاپه‌ڕین كه ته‌واوى كتێبه‌كان به زمانى ئینگلیزین .
ئاراز ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌خشینی ئه‌و ژماره زۆره له په‌رتووك ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كتێبخانهى زانكۆى ڕاپه‌ڕین له ڕووى سه‌رچاوه و زانیارى ههمهجۆر و پێویستیه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند بێت و هه‌روه‌ها ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی زانستی به زمانی بیانی و قه‌تابیان و فێرخوازانی خوێندنی باڵا سوودێكی زۆری لیوه‌ربگرن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.