كچه نووسه‌ری گه‌نج و چالاكوانی بواری ژنان پاكستانی " مەلالا یوسفزای " له ژێر ناوی " ئیمه ئاواره بووین " سێیه‌مین كتێبی خۆی ده‌كاته‌وه .
دوای بڵاوكردنەوەی كتێبی یادەوەریەكانی (من مەلالام) و كتێبێك بۆ منداڵان بە ناوی (پێنوسە سیحراویەكەی مەلالا ) ، ئیمه ئاواره‌ین سێیه‌مین كتێبی " مەلالا یوسفزای " نووسه‌ره كه بریاره له 8 ی ئه‌م مانگه (كانونی دووەم ) ی ئه‌م ساڵ بڵاوبكرێته‌وه ، له لایه‌ن (Brown Books for Young Readers) كە هەمان دەزگایە كتێبەكانی پێشووی بڵاوكردووەتەوە.
له‌م كتێبه‌دا نووسه‌ر ده‌یه‌وێت باس له ئەزمونە بێهاوتاكانی خۆی و ململانێ جۆراوجۆرەكانی ئەو كچە گەنجە ئاوارانەی كە لە گەشتەكانی دا چاوی پێیان كەوتووە، هەروەها باسی سەرەتای ئاوارەبوونی خۆی لە ناوخۆی پاكستان دەكات لە تەمەنی منداڵی‌دا بكات .
نووسه‌ر له‌م كتێبه تازه‌یدا ته‌نیا ئەزمونەكانی خۆی باس ناكات بەڵكو "ئەزمونە بە تاڵەکانی"ئەو كچە گەنجانەش كە لەو دەچن و بەسەرهاتی هەندێك لە ئاوارەكانی دیکە باس دەكات كە لە پشتی ئامارەكانەوەن و ڕۆژانە لە بارەیانەوە دەخوێنینەوە .
یووسفزای، له ته‌موزی ساڵی ١٩٩٧له پاكستان له دایك بووه ، چالاكوانێكی بواری خوێندن و پەروەردەی ژنانە، مەلالا بە ھۆی چالاکییەکانی لە بواری بە دەست ھێنانی مافەکانی ژنان ناسراوە، مەلالا بەھۆی چالاکییەکانیەوە لەتشرینی یەکەمی ٢٠١٢ی کەوتە بەر ھێرشی تاڵیبان و بە ھۆی تەقەی تفەنگەوە بریندار بوو.
مەلالا یووسفزای له ساڵی 2013 وه‌ك كاندید بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبلی ئاشتی ده‌ستنیشانكرا و دواتر له ساڵی 2014 لەگەڵ کایلاش ساتیارتی به یه‌كه‌وه ئه‌م خه‌ڵاته‌یان پێبه‌خشرا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.