Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 03:42

ساڵح موسلیم ره‌خنه‌ له‌ سیاسه‌تى پەیەدە له‌مه‌ڕ رۆژئاوا ده‌گرێت

موسلیم : ناتوانین بڵێین بۆ عەفرین دیپلۆماسییەکى باش بەڕێوە چووە
کوردستان TV
100%

ساڵح موسلیم، بەرپرسی پەیوەندییەکانى دەرەوەى پارتی یەکێتى دیموکراتی (پەیەدە) لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئاژانسی "فورات نیوز'ی نزیك لە پەكەكە رایگەیاند" ناتوانین بڵێین بۆ عەفرین دیپلۆماسییەکى باش بەڕێوە چووە، لەوەدا رەخنە لە خۆمان دەگرین، ئەگەر ئێمە بمانتوانییایە لەڕووی دیپلۆماسی و سیاسییەوە کارێکى باشمان بکردایە و پێشبینى و ئامادەکاریمان بەهێز بوایە، رەنگە کاری باشتر ئەنجام بدرایە، سەرباری ئەوەى بۆ عەفرین هەموو دونیامان ئاگادار کردەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کارەکان بەشی ئەوەیان نەکرد، کە رێگە لە داگیرکردنى عەفرین بگرن".

ساڵح موسلیم ئاماژەی بەوەش کرد" بە بەراورد لەگەڵ ساڵانى پێشتر لەڕووی دیپلۆماسییەوە ئەزموونى باشترمان بەدەست هێناوە، لە ئەنجامی ئەوەشدا فەرەنسا، ئەمریکا، ئوردن و وڵاتانى هاوشێوەى ئەو وڵاتانە پێداگری لەوە دەکەن، کە ئێمە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەى داهاتووی سووریاوە بەشداری گفتوگۆ و دانوستانەکان بین. 

سەرباری ئەوەی لە ساڵی 2018دا کەموکوڕیمان هەبوو، بەڵام کاری باشیش ئەنجامدراون، بەڵام هێشتا عەفرین بۆ ئێمە برینێکە، کارەکانمان بۆ عەفرین بەردەوام دەبن، تاوەکو گەلی عەفرین لەژێر چادردا لە چاوەڕوانى رزگارکردنى شارەکەیاندا بن، ئەوا کاری ئێمە بۆ گەڕانەوەى عەفرینییەکان بەردەوام دەبێت".

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا سالح موسلیم دەڵێت" گەورەترین کارو ئەرکمان ئازادیى عەفرین و پێچەوانەکردن و بێکاریگەرکردنى هەڕەشەکانى دەوڵەتى تورکیایەو گەورەترین هیوامان ئەوەیە گەلی عەفرین بگەڕێنەوە شارەکەی خۆیان، هەموو کارەکانى ئێمەش لەو پێناوەدا دەبن.

وتیشى" ئێمە دەمانەوێت لە رووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە ببینە دەنگی بەرخودانى گەلەکەمان، دانیشتنى جنێڤ-مان لە بەردەمدایە، تورکیا بەو هۆیەوە بێزار و تەنگاوە، هیودارین لەگەڵ هەندێك کەسی ئازاد و لایەنى سووریا دانیشتن ئەنجام بدەین چارەسەرییەك بۆ سووریایەکى ئارام و خۆش بخوڵقێنین".

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.