Erbil 8°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 03:35

ئه‌ردۆغان: چوونی هێزه‌کانی سووریا بۆ ناو منبج نایاساییه‌

ئه‌ردۆغان وتی: به‌ ئه‌گه‌ری زۆر له‌ مۆسكۆ یان سوچی گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ پۆتین ئه‌نجام ده‌ده‌م
کوردستان TV
100%

له‌كاتێكدا كه‌ یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی حكومه‌تی سووریا دوای 6 ساڵ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ ده‌ڕۆنه‌وه‌ ناوچه‌ كوردنشیه‌كانی سووریا و رۆژئاوای كوردستان، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌مكاره‌ی حكومه‌تی سووریای به‌ نایاسایی وه‌سفكرد.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا بوو كه‌ دوای گفتوگۆی ته‌له‌فۆنیی نێوان ئه‌ردۆغان و دۆناڵد ترامپ و بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سووریا، تانك و هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی توركیا سه‌ر له‌به‌یانیی رۆژی هه‌ینی له‌سه‌ر سنووری نێوان ئه‌م وڵاته‌ و سووریا جێگیر ببوون تا بڕۆنه‌ ناوچه‌ كوردییه‌كانی سووریا.

دوای ئه‌وه‌ش كه‌ له‌سه‌ر داوای رێبه‌رانی " یه‌په‌گه‌ " هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی سووریا رۆیشتنه‌ ناوچه‌ كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، ئه‌ردۆغان به‌ نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی له‌مكاره‌ی ئه‌وان وتی: هێزه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ مافی یاساییان نه‌بوو داوای یارمه‌تیی له‌ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌وان ته‌نیا ناوچه‌ كوردنیشه‌كانیان له‌ده‌ستدایه‌ و مافی ئه‌وه‌یان نییه‌ به‌ناوی هه‌موو دانیشتووانی ناوچه‌كه‌وه‌ بڕیار بده‌ن و داوا له‌ رژێمی ئه‌سه‌د بكه‌ن یارمه‌تییان بدات.

ئه‌ردۆغان دواتر وتی: به‌ ئه‌گه‌ری زۆر له‌ مۆسكۆ یان سوچی گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ پۆتین ئه‌نجام ده‌ده‌م، چونكه‌ ئێمه‌ ده‌بێ به‌ جیدیی پرسی سووریا تاوتوێ بكه‌ین.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ رادیۆ فه‌ڕه‌نسا

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.