Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 07:21

ڤیدیۆ ... ریال مەدرید بۆ جاری چوارەم بووه‌ پاڵەوانی جامی جیهانی یانەکان

دوای سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر عه‌ینى ئیماراتى
کوردستان TV
100%


لە یاری کۆتایدا هەردوو یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و یانەی عه‌ینى ئیماراتی کە وولاتی ئیمارات میوانداری ئەم پاڵەوانیەتەی کردبوو رووبەرووی یەک بونەووە . 

یانەی ریال مەدرید بەسەرپەرشتی سۆلاری ئەرژەنتینی توانی یەکەم نازناوی خۆی لەگەل قەلای سپی بەدەست بهێنیت ، لە یاری کۆتایی جامی جیهانی یانەکان ریال مەدرید بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی تۆمار کرد بەسەر یانەی عه‌ین  ، بۆ جاری چوارەم نازناوەکەی بەرزکردەوە .

ریال مەدرید بوو بە یەکەم یانەی ئەوروپی کە بتوانێت سێ جار لەسەر یەک ئەم نازناوە بەرزبکاتەوە ، رۆخی بلانکۆس لە ساڵەکانی ٢٠١٨ ، ٢٠١٧ ، ٢٠١٦ ، ٢٠١٤ جامی جیهانی یانەکانی بەدەستهێناوە . 

وە هەروەها گارس بەیڵی ویلزی یاریزانی ریال مەدرید بە باشترین یاریزانی خولەکە دەست نیشانکرا کە توانی لە یاری پێش کۆتاییدا سێ گۆڵ تۆماربکات .

كامه‌ران زێتى

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.