له كه‌ناراوه‌كانی شارۆچكه‌ی كارابورون سه‌ربه پارێزگای ئیزمیر، 51 كۆچبه‌ر رزگاركران كه ده‌یانویست به شێوه‌یه‌كی نایاسایی بۆ یۆنان بپه‌ڕنه‌وه و بزوێنه‌ری به‌له‌مه‌كه‌یان له كاركه‌وتبوو.
تیمه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان ده‌ستیان به هه‌وڵه‌كانیان كرد دوای ئه‌وه‌ی كه داوای هاوكارییان لێكرا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له كه‌ناراوه‌كانی كارابورون به‌له‌مێك كه ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری نایاسایی هه‌ڵگرتووه، بزوێنه‌ره‌كه‌ی له‌كاركه‌وتووه، دواتر تیمه‌كان به‌ره‌و ناوچه‌كه كه‌وتنه رێ و 51 كۆچبه‌ری نایاساییان رزگاركرد.
دوای گه‌یاندنیان به وشكانی و ته‌واوكردنی رێكاره یاساییه‌كان، كۆچبه‌ره‌كان راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی كۆچ له ئیزمیر كران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.