Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 04:22

که‌سایه‌تی سیاسی و مامۆستایانی زانکۆ سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک بارزانی به‌ گرنگ وه‌سف ده‌که‌ن

بۆ چاره‌سه‌ری پرسه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا
کوردستان TV
#6 #7
100%

سه‌رۆك بارزانی، به‌ یاوه‌ری شاندێك، بۆ ماوه‌ی 2 رۆژ له‌ به‌غدا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی گرنگه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق ئه‌نجامدا، زۆربه‌ی كه‌سایه‌تی و سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی به‌ هه‌نگاوێكی گرنگ وه‌سف ده‌كه‌ن و گه‌شبینن به‌سه‌ردنه‌كه‌ بۆ چاره‌سه‌ری پرسه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
 
مامۆستایانی زانكۆ و شاره‌زایانی بواری سیاسی له‌ دهۆك سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا و نه‌جه‌ف به‌رز ده‌نرخێنن و گه‌شبینن به‌سه‌ردنه‌كه‌ كه‌ چاره‌سه‌ری پرسه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌ دوای خۆی دێنێت.

برێت مەکگۆرک، نێردراوی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر باسی لەوە کرد، ئەمەریکا و ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پێشوازی لە سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا دەکەن، بۆ ئەنجامدانی چەند دیدارێکی گرنگ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ بەھێزکردنی ھەماھەنگی و پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا، چونکە ھەماھەنگیی ھەولێر و بەغدا پێویستییەکی سەرەکییە بۆ تێکشکانی داعش لە عێراق.

ئاژانسی فرانس پرێسیش بڵاوی کردووەتەوە، سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا ھەنگاوێکی نوێیە بۆ ئەوەی پەیوەندیی نێوان ھەرێم و بەغدا باشتر بێت. سەرچاوەیەکیش، کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندووە، لەو سەردانەدا سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیران باسی پێکھێنانی حکوومەتی نوێ و پشکی ھەرێمیان لە بوودجە کردووە و ڕێککەوتنێکیش لەسەر بوودجە کراوە.

د. مەحموود عوسمان، سیاسەتمەداری کورد ڕاگەیاند: سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا ئیجابییە و گرنگیی زۆری ھەیە، لەبەر ئەوەی کەسایەتییەکی گرنگە و سەرۆکی گەورەترین حزبی کوردستانە، بۆیە بوونی ئەو لە بەغدا کە پێشتر پەیوەندییەکان تێک چووبوون و ئێستا حکوومەت تازەیە، بۆیە ئەو سەردانە سوودی زۆری دەبێت.

خەمیس خەنجەر  ئەمڕۆ شەممه‌ لە تویتێك نووسیویەتی، زۆر گەشبینم بە سەردانەكەی سەرۆك مەسعوود بارزانی بۆ بەغدا لەپێناو دارشتنەوەی گیانێكی نوێی نیشتیمانی كە فەرمانڕەوای گۆڕەپانی سیاسی پەرشوبڵاوی عێراق بكات.

زیاتر گوتی، هیوادارین هاوپەیمانیەتێكی عێراقی تایفە و نەتەوە بڕ دروست بێت كە ببێتە بناغەی دەوڵەتێكی دادوەرانە و حكوومەتێكی نیشتیمانی كە چاودێری رۆڵەكانی بەسڕە و شەرگات و هەڵەبجە بەیەكسانی بكات.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.