بوومەلەرزەیەك لە رۆژهەڵاتەی کوردستان بە گوڕی 4 پلە بە پێوەری ڕێختەر، لە شاری تازە ئاباد لە پارێزگای كرماشان روویدا.
ناوەندی بوومەلەرزەزانی ئێرانی رایگەیاند" بوومەلەرزەیەك لە كاتژمێر 2 :7 خولەك بە كاتی ئێران لە دووری 19 كیلۆمەتر لە شاری تازە ئاباد و 27 كیلۆمەتر لە شاری سەرپێڵی زەهاو ڕوویداوە.
ئەو ناوەندە رایگەیاند بوومەلەرزەكە لە قوڵی 8 كیلۆمەتر لەسەر ڕووی زەوی بووە و چەقەكەی كەوتۆتە سەر خاڵی یەكگرتنی هەردوو هێڵی پانی باكوور 34.57 و درێژی خۆرهەڵات بە 46.12 پلە.
ئەو بوومەلەرزەیە ترس و دڵەڕاوکێ لەلای خەڵکی شاری تازە ئابادی دروستکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.