شه‌وی رابردوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى جه‌وله‌ى چواره‌م له‌خولی یانه پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، ریال مه‌درید له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی توانى سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره به‌سه‌ر ڤیكتۆریا بلزنى چیكی تۆمار بكات
ریال مه‌درید یاریه‌كه‌ى له‌گه‌ل خاوه‌ن یاریگا به‌كۆتاهێنا به‌ئه‌نجامی پێنج گۆلی بێ وه‌ڵام
گۆله‌كانى ریال مه‌درید له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان ، كه‌ریم بنزیما دووگۆل ، کاسمیرۆ ، گاریس بەیل ، تۆنی کروز سێ گۆله‌كه‌ی دیكه‌یان تۆمار كرد
به‌و ئه‌نجامه‌ى ریال مه‌درید تۆماری كرد به 9 خال له‌پله‌ى یه‌كه‌مدایه ، بەجیاوازی گۆڵ لە پێش رۆماى دووەمەو ئەویش9 خاڵی هەیە ، سسکا مۆسکۆ بە 4 خاڵ لهىپلهى سێیەمە ، ڤیکتۆریا بلزنیش بە 1 خاڵ له‌پله‌ى چوارەمە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.