Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 03:16

به‌غدا.. یه‌که‌م خۆپیشاندانی ناڕازیبوون له‌ دژی حکوومه‌تی نوێی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌ڕێوه‌چوو

دوای نوێژی ئه‌مڕۆ هه‌ینیش له‌ پارێزگای به‌سره‌ خۆپیشاندانێكی نارازیبوونی به‌رفراوان ئه‌نجام دەدرێت
به‌غدا.. یه‌كه‌م خۆپیشاندانی ناڕازیبوون له‌ دژی حكوومه‌تی نوێی عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌ڕێوه‌چوو
کوردستان TV
#10
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق یه‌كه‌م خۆپێشاندانی ناره‌زایی دژی حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو. 

هاوكات وه‌ك پێشتر چالاكوانانی شاری به‌سڕه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بانگه‌وازیان بۆ كردووه‌ بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ له‌ شاری به‌سره‌ش دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و كه‌مته‌رخه‌می حكوومه‌ت بۆ به‌پيله‌وه‌ نه‌هاتنی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك، خۆپیشاندانی به‌رفراوانی نارازیبون به‌ڕێوه‌بچێت. 

هه‌رچه‌نده‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی شاری به‌غدا، ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌ خه‌ڵكی به‌شداریان كردبوو، به‌ڵام داوایان كرد كه‌ حكوومه‌ت به‌ پیل داواكاری ئه‌وان و هه‌روه‌ها داواكاریه‌ ره‌واكانی خه‌ڵكی به‌سره‌شه‌وه‌ بچێت. 

لە چەند مانگی رابردوودا، خۆپیشاندان لە به‌غدا و به‌سره‌ و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق، له‌ دژی  حكوومه‌ت و نەبوونی خزمەتگوزارییەكان به‌ڕێوه‌چوو كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ چه‌ند هاووڵاتییه‌ك كوژران و برینداربوون. 

له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پێده‌چێت دوای نوێژی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌ پارێزگای به‌سره‌ خۆپیشاندانێكی نارازیبوونی به‌رفراوان ئه‌نجام بدرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.