ن/ ئاری ئاغۆك
له قوتابخانه جگه له بواری زانستی و په‌روه‌رده‌و فێركردن، دیوێكی تر هه‌یه كه به گرنگترین بابه‌تی په‌روه‌رده‌ی ده‌روونی و ژینگه‌یی قوتابی داده‌نرێت، ئه‌ویش هه‌یكه‌لی بینایه‌ی قوتابخانه و جوگرافیای قوتابخانه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و ژینگه و پۆل و دیوار و گۆره‌پان و شوێنی ئاو خواردنه‌وه‌و ته‌والێت و ده‌ستشۆر به‌تایبه‌تی، چونكه له‌نێو دونیای په‌روه‌رده‌و فێركردندا ئه‌گه‌ر به بایه‌خه‌وه له جومگه‌كانی قوتابخانه نه‌روانین ئه‌وا هه‌ست به بۆشاییه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ین، بۆیه هێنده‌ی بایه‌خ به پڕۆسه‌ی زانستی په‌روه‌رده ده‌درێت، ده‌بێت به‌هه‌مان بایه‌خیشه‌وه هه‌وڵ و گرنگی به ژینگه‌ی سه‌نته‌ری قوتابخانه بدرێت، تا وه‌ك (هاوشێوه‌بوونێكی ده‌روونی) قوتابی هه‌ست به چێژی په‌روه‌رده‌و ژیان و ده‌ورووبه‌ر بكات.
ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته له‌م وتاره په‌روه‌رده‌ییه ئاماژه‌ی پێ بكه‌ین، بریتیه له (ڕه‌نگكردنی دیوار و هۆبه‌كانی قوتابخانه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌روونی قوتابی) ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌ستمان پێ كردبێ و له‌كاتی سه‌ردانه مه‌یدانیه‌كانمان بۆ ناوه‌نده‌كانی خوێندن، بریتیه له دیارده‌یه‌كی جوانی سه‌رده‌م كه له به‌شێك له باخچه‌ی منداڵان و قوتابخانه‌كان كاری له‌سه‌ر كراوه، ئه‌ویش ره‌نگكردنی دیواری ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ر و كارگێڕی قوتابخانه و مامۆستایانی هونه‌ر به‌گشتی .
بێگومان ئه‌م دیارده‌یه ئه‌مساڵ به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆرباش هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین، كه زۆربه‌ی زۆری به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستا و كارگێڕی قوتابخانه له‌سه‌ر ئه‌رك و گیرفانی خۆیان، به هاوكاری مادی و مه‌عنه‌وی به‌شدارن له‌م هه‌ڵمه‌ته جوانه‌ی قوتابخانه، بۆیه تائێره جێگای خۆشحاڵی و ده‌ستخۆشییه، لێره‌وه‌ش پێشنیار ده‌كه‌م له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌وه، سوپاسنامه‌و ده‌ستخۆشی ئاراسته‌ی كارگێڕی قوتابخانه‌و مامۆستایانی به‌شداربوو بكرێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك هاندانێك و پاڵپشتیه‌ك بۆ مامۆستایان و به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كانی تر كه ئه‌م دیارده‌یه به‌ره‌و زیاتر و فراوانبوونی ببه‌ن .
ئه‌گه‌ر بێت و له رووی ده‌روونیه‌وه ئه‌م بابه‌ته شی بكه‌ینه‌وه، ئه‌وا هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین كه (منداڵ و ره‌نگ)، ( ژینگه‌و ره‌نگ )، ( قوتابخانه‌و ڕه‌نگستان) هه‌مووی چێژێكی ده‌روونی به قوتابی و مامۆستا ده‌به‌خشێ، جگه له‌مه‌ش كه‌سێكی میوان كاتێ سه‌ردانی قوتابخانه ده‌كات به‌ر له‌هه‌موو شتێك له دیواری ده‌ره‌وه وێنه‌ی په‌روه‌رده‌یی و ره‌نگی جیاواز ده‌بینێت، ئه‌وا راسته‌وخۆ له‌رووی ده‌روونیه‌وه هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كات، هه‌روه‌ها قوتابیش له كاتی هاتنی بۆ قوتابخانه به‌هه‌مانشێوه هه‌ست به‌و ئاسوده‌یی و خۆشه‌ویستیه‌ی بۆ قوتابخانه ده‌كات، له پۆل و گۆڕه‌پانی قوتابخانه‌ش ئه‌م وێنانه كاریگه‌ریی زانستی له‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی قوتابی ده‌بێت، چونكه وێنه‌ی كاریگه‌رو جوان و ته‌ندروست هه‌مدیس سایكۆلۆژیی بینینی قوتابی به‌ره‌و كه‌ناری ئارامی و چێژبه‌خشی ده‌بات، هه‌روه‌ها له شوێنی ئاوخواردنه‌وه‌و ته‌والێت و ده‌ستشۆر، به‌هه‌مان شێوه وێنه‌ی هاوگونجاو و په‌یامدار، وه‌ك زمانی قسه‌كردن وایه بۆ قوتابی، چونكه یه‌ك وێنه‌ی ده‌ست شوشتن، گه‌وره‌ترین مانا ده‌به‌خشێت و راسته‌وخۆ قوتابی له‌كاتی ده‌رچوونی له ته‌والێت، ئه‌وا ده‌ستی به سابوون ده‌شوات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وێنه‌كه به‌رده‌وام له‌به‌رچاویه‌تی، هه‌روه‌ها چه‌ندین وێنه‌ی تری ئامانجدار كه گوزارشت له پاك و خاوێنی و به‌فیڕۆ نه‌دانی ئاو، كۆكردنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاك و ره‌نگی هه‌مه‌چه‌شنی هونه‌ری و ره‌نگاوره‌نگ، هه‌مووی خزمه‌ت به ئاستی رۆشنبیری و بیركردنه‌وه‌ی قوتابی ده‌كات، بۆیه ئه‌م هه‌وڵه جوانه‌ی كارگێری قوتابخانه‌كان، به هه‌ند وه‌رده‌گرین، ئه‌م دیارده‌یه خه‌ریكه ساڵ دوای ساڵ زیاتر گرنگیی پێ ده‌درێت، ئه‌مه‌یش جێگای خۆشحاڵیه، كه مامۆستا و په‌روه‌رده‌كاران له‌ته‌ك په‌روه‌رده‌و فێركردن گرنگی به لایه‌نی هونه‌ری و ده‌روونی و ژینگه‌یی قوتابی ده‌ده‌ن له قوتابخانه.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.